‌سێكس هۆكاری گواستنه‌وه‌ی‌ ئه‌م جۆره‌ی‌ بالوكه‌یه‌

وێستگە ستایل-


بالوكه‌ی‌ ئه‌ندامی زاوزێی نێر و مێی مرۆڤ جۆرە نەخۆشیەکی پێستە کە بەھۆی ڤایرۆسی HPV دروست دەبێت، کە بەشێوەی بەرزیەکی نەرمی تەخت یان وەک گۆشتە زیادە لەسەر پێست دەردەکەوێت، سەرەتا زۆر بچووک و دواتر گەورە دەبێت و ژمارەیان زیاد دەکات، بەڕێژەی (٪‏٦٠ بۆ ٪‏ ٨٥) لەڕێگەی جووتبون(سێکس)ەوە دەگوازرێتەوە، ئەم ڤایرۆسە زیاتر لە ١٠٠ جۆری ھەیە کە ھەندێکیان مەترسیدارن و ئەگەری گۆڕانیان ھەیە بۆ خانەی ژێرپەنجەیی، بەتایبەت لە ملی منداڵدانی ئافرەتاندا.

دكتۆر  مقداد حسن فقێ پسپۆری نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری ده‌ڵێت " ھەندێک کەس کە تووشی دەبێت بە ئاسایی وەریدەگرێت و واھەست دەکات کە تەنھا گۆشتە زیادەیە (چەندین کەسم بینیوە کە تووشی ئەم ڤایرەسە بووە لەکاتێکدا وا ھەستی کردوە کە تەنھا گۆشتە زیادەیە) بەڵام دواتر گەورەتر دەبێت و زیاتر بڵاودەبێتەوە."

ده‌شڵێت" زیاتر تووشی ئەو کەسانە دەبێت کە جووتبون(سێکس)ی نایاسایی(ناشەرعی) یان ناتەندروست دەکەن، ھەروەھا کۆندۆم ڕێگر نیە لە گواستنەوەی، وە ئەگەری ھەیە بگوازرێتەوە بۆ ناو دەم و قوڕگ لە ڕێگەی سێکسی دەم، وە ئەو ھاوسەرانەی کە یەکێکیان تووشبووە ئەگەری ھەیە ئەوەی تریشیان تووشبێت."

چەند ڕێگەیەکی تر ھەیە بۆ گواستنەوەی ئەم ڤایرۆسە بەڵام ئەگەری کەمە وەک:
1- بەھۆی دەستەوە کاتێک کەسەکە دەستی تووشی بالوکە بووەو لە W.C بە ھەمان دەست خۆی پاک دەکاتەوە.
2-لە کاتی لەدایکبوون کاتێک دایکەکە تووشی ئەم ڤایرۆسە بووبێت.
3-لە ڕێگەی شۆردنی منداڵ بە دەستێک کە تووشی ئەم ڤایرۆسە بووبێت.
4-لە ڕێگەی ئەنجامدانی خوە نھێنی، ئەوانەی دەستیان تووشبووبێت.

لێکۆڵینەوەیەکی تازەی ئەمریکی مانگی ٩ ی ٢٠١٩ لە ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دەریدەخات کە بۆ ھەر ساڵێک لە نێوان ساڵانی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٦ ئەوانەی دەستنیشان کراون بە ژێرپەنجە کە بەھۆی ڤایرۆسی HPV توشبوون ژمارەیان ٣٤٨٠٠ کەسە، کە بەراورد بە ساڵانی پێشووتر زیادی کردووە.

چارەسەر:
پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆری نە خۆشیەکانی پێست بکرێت و نەخۆشیەکە دیاری بکرێت و چارەسەری پێبدرێت.


AM:09:37:13/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 15192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌