چوار ڕه‌فتار ئاشكرای ده‌كات هاوسه‌ره‌كه‌ت خۆشه‌ویستی بۆت نه‌ماوه
وێستگە ستایل-
ستیڤ هارڤی نوسه‌ری كتێبی ناودار" وه‌ك خانم ڕه‌فتار بكه و وه‌ك پیاو بیر بكه‌ره‌وه" باس له‌وه ده‌كات پیاوان له سێ ڕه‌فتاردا خۆشه‌ویستی خۆیان بۆ ئافره‌ت ده‌رده‌بڕێت" ئاساییه به‌لایه‌وه له‌پێش چاوی خه‌ڵك له‌گه‌ڵیدا بیت و شانازیت پێوه ده‌كات و ده‌تپارێزێت و ئاگادارت ده‌بێت" به‌ڵام له ئێستادا زۆرێك له پیاوان ته‌نها نواندن ده‌كه‌ن و خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه بۆ هیچ خانمێك له دڵیان‌دا نیه.
له‌ڕاستیدا چه‌ند ڕه‌فتارێكی پیاوان ئاشكرای ده‌كات چیتر هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆش ناوێت .
1-پیاوان كاتێك ئافره‌تیان خۆش بوێت به جوانی و ناشرینه‌كانیانه‌وه پێی ڕازین به‌ڵام كاتێك ده‌كه‌وێته ڕه‌خنه‌گرتن له شێوه‌ی له‌ش و جوانی هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌وه مانای وایه خۆشه‌ویستی بۆی نه‌ماوه.
2-یه‌كێك له شێوازه‌كانی ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی نه‌وتنی ته‌واوی نهێنی هاوسه‌ره‌كه‌ته له‌پێش چاوی خه‌ڵك و هاوڕێكانیان، كه پیاو كه‌وته باسكردنی كه‌موكورتی هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌پێش چاوی خه‌ڵك مانای وایه چیتر خۆشی ناوێت.
3-به‌دڵنیاییه‌وه ڕه‌فتار و ئاره‌زوه‌كانی ئافره‌ت جیاوازتره له پیاوان، بۆنمونه بۆڵه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌یان گۆره‌ویه‌كانی له ماڵه‌وه بڵاوبكاته‌وه یان ئاره‌زوو ده‌كات له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی پێی خۆشه قسه بكات، حه‌مامه‌كه زۆر گه‌رم ده‌كات و به درێژای ڕۆژ یه‌ك گۆرانی ده‌ڵێته‌وه، توڕه‌بوونی پیاو به‌م ڕه‌فتاره تایبه‌تانه‌ی ئافره‌ت ئاماژه‌یه‌كی باش نیه.
4-له كاتی ئاسایدا زۆرینه‌ی پیاوان به فرمێسكی ئافره‌ت كاریان تێده‌كرێت و له‌ڕوی زانستیه‌وه ئه‌و كاته‌ی پیاو فرمێسكی ئافره‌ت ببینێت ئاستی هۆرمۆنی تستۆستیرۆن له له‌شیدا داده‌به‌زێت و ده‌بێته هۆی دابه‌زینی ئاره‌زووی سێكسی، پیاوێك كه هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆش بوێت به بینینی فرمێسكه‌كانی خه‌مبار ده‌بێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی گرنگ نه‌بێت بۆی ئه‌وه توڕه ده‌بێت.
PM:12:34:11/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 49496
جار خوێنراوه‌ته‌وه