خواردنه‌وه‌یه‌كی گازی به‌تامی پیاز ده‌خرێته بازاڕه‌وه
وێستگە ستایل-
ساڵی 2016 ژاپۆنیه‌كان توانیان جۆرێك پیاز به‌رهه‌م بهێنن كه له‌كاتی ورد كردنیدا ئاو له‌چاو نه‌هێنێت و ئه‌م بابه‌ته بووه جێگه‌ی باس‌و سه‌رنجی هه‌موان به‌ڵام ئه‌مجاره خواردنه‌وه‌یه‌كی گازی به‌تامی پیاز به‌رهه‌مێنراوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پیاز تام و بۆنێكی تیژ و بێزاركه‌ری هه‌یه و ڕه‌نگه ئاره‌زوو له‌سه‌ر خواردنه‌وه‌ی زۆر كه‌مبێت به‌ڵام ژاپۆنیه‌كان توانیویانه خواردنه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی لێ دروست بكه‌ن.
ملیۆنه‌ها كه‌س له ژاپۆنیه‌كان له چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌دان ئه‌م خواردنه‌وه‌یه بخرێته بازاڕه‌كانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تامی بكه‌ن و كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌م خواردنه‌وه‌یه ته‌نها بڕێكی دیاریكراو له خواردنه‌وه‌كه‌ی ده‌خاته بازاڕه‌كانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت تا چه‌ند خه‌ڵك ئاره‌زووی ده‌كه‌ن.
ئه‌م خواردنه‌وه‌یه له ئاو و پیاز و لیمۆ و هه‌نگوین دروستكراوه و ده‌كرێت وه‌ك كۆكتێل بخورێته‌وه، بۆنی هاوشێوه‌ی ئاوی پیازه به‌ڵام تامی وه‌ك سێ‌و وایه و شیرینیه و ته‌نها له‌ڕێی ئه‌نته‌رنێته‌وه داوا ده‌كرێت، كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌م خواردنه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردوه كه مه‌به‌ستیان له دروستكردنی ئه‌م خواردنه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه نیه كه بازاڕی خواردنه‌وه‌كانی دیكه بشكێنن به‌ڵكو ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه خه‌ڵك زیاتر ڕوبكاته خواردنی پیاز.
AM:10:28:11/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 3352
جار خوێنراوه‌ته‌وه