9 هۆكار واتلێده‌كات ساوه‌ر زۆر بخۆیت
وێستگە ستایل-
سووده ته‌ندروستیه‌کانی ساوه‌ر گه‌لێک زۆرن بۆ ڕێگری کردن له نه‌خۆشی و پاراستنی ته‌ندروستی مرۆڤ به مه‌رجێک به ڕێگه‌ی کورده‌وای خۆمان به‌رهه‌م هێنرا بێت که گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن كه دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی له‌م بابه‌ته‌دا باسی لێوه ده‌كات.
1- خۆپاراستن له نه‌خۆشی شه‌کره و یارمه‌تی دانی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاستی شه‌کره له خوێن دا.
2- زۆر به‌سووده بۆ کاتی ڕێجیم و دابه‌زاندنی کێش و ڕێگری کردن له قه‌ڵه‌و بوونه‌وه و زۆری کێش : چونکه بڕێکی که‌م کالۆری تێدایه و ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده ڕیشاڵیه‌کان و ئاو و مرۆڤ هه‌ست به تێری ده‌کات .
3- به‌هێز کردنی کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش .
4- چالاک کردنی کۆئه‌ندامی هه‌رس و ڕێگه گرتن له قه‌بزی.
5- خۆپاراستن له مایه‌سیری.
6- خۆپاراستن له نه‌خۆشیکانی دڵ و ته‌سک بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان .
7-خۆپاراستن له شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک و پڕۆستات .
8- ڕێگری کردن له نه‌خۆشی نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک و که‌م کردنه‌وه‌ی نیشانه‌کانی .
9- خۆپاراستن له که‌م خوێنی و چاره‌سه‌رکردنی.
AM:10:13:11/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 12060
جار خوێنراوه‌ته‌وه