بۆ ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت درۆت له‌گه‌ڵ نه‌كات به‌م شێوه‌یه ڕه‌فتار بكه
وێستگە ستایل-
ده‌وترێت كاتێك ته‌ماشای ناو چاوی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بكه‌یت ئه‌وه ناتوانێت درۆت له‌گه‌ڵ بكات و ئه‌گه‌ر درۆش بكات ئه‌وه زوو هه‌ستی پێ ده‌كه‌یت.
توێژه‌ره‌وه‌كانی زانستی ده‌رونزانی له زانكۆی "تامبیری فنله‌دی " له‌ڕێی توێژینه‌وه‌یه‌كه‌وه كاریگه‌ری توانای ته‌ماشاكردنی چاوه‌كانیان له‌سه‌ر ڕاستگۆی ئاشكرا كردوه به سوود وه‌رگرتن له یاریه‌كی كۆمپیوته‌ری و له‌شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه شێوه‌ی جیاواز به ڕه‌نگی جیاواز پیشانی به‌ژداربوه‌كان دراوه و له هه‌مان كاتدا پێویست بووه هه‌ریه‌ك له به‌ژداربوه‌كان ئه‌و ڕه‌نگه به‌وی دیكه بڵێن كه بینیویانه و هه‌تا به‌ژداربوه‌كه زیاتر درۆی له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بكردایه زیاتر براوه بووه به مه‌رجێك له‌گه‌ڵ ته‌ماشاكردنی شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه پێویست بووه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ ته‌ماشای چاوی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بكات.
ئه‌و به‌ژداربوه‌ی به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ ته‌ماشای ناوچاوی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی كردبێت ئه‌وه كه‌متر درۆی له‌گه‌ڵ كردوه.
بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی قسه‌كردندا دڵنیا بیت له‌وه‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت ناتوانێت درۆت له‌گه‌ڵ بكات یان كه‌مترین درۆت بۆ بكات ئه‌وه ته‌ماشای ناو چاوه‌ی بكه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ.
PM:01:05:10/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 3116
جار خوێنراوه‌ته‌وه