كۆمپانیاكانی ژاپۆن ڕێگه ناده‌ن خانمه كارمه‌نده‌كانیان چاویلكه له‌چاو بكه‌ن
وێستگە ستایل-
چه‌ند كۆمپانیایه‌ك له ژاپۆن ڕێگری ده‌كه‌ن له‌وه‌ی كارمه‌نده‌كانیان چاویلكه له‌چاو بكه‌ن و ئه‌م بابه‌تاش ڕه‌خنه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا و له ماوه‌ی ڕابردوش بڕیاری ئه‌وه ده‌رچوو هه‌ر كارمه‌ندێك له كۆمپانیاكان كار بكات ده‌بێت پێڵاوی پاژنه به‌رز له‌پێ بكات.
گۆڤاری The Washington Post له هه‌واڵێكی تایبه‌ت كه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه كۆمه‌ڵێك له كۆمپانیاكان له ژاپۆن پێیان وایه گونجاو نیه خانمان له ماوه‌ی كاركردنیان چاویلكه له‌چاو بكه‌ن به‌بیانوی ئه‌وه‌ی جوانی ڕوخساریان ده‌شارێته‌وه و وه‌ك ئافره‌تێك سارد ده‌رده‌كه‌ون وئه‌و ماكیاجه‌ش ده‌شارێته‌وه كه له ڕوخساریانداوه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م بڕیاره ته‌نها به‌سه‌ر خانماندا دراوه و پیاوان ناگرێته‌وه له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا بۆته قسه‌و باسی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له ژاپۆن و زیاتریش ئه‌و خانمانه ده‌گرێته‌وه كه له بواری گه‌شتی ئاسمانی و جوانكاری كار ده‌كه‌ن.
PM:12:55:10/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 2760
جار خوێنراوه‌ته‌وه