‌چەند ئامۆژگاریەک بۆ دایکان وباوکان

وێستگە ستایل-


له‌ وه‌رزی خوێندندا پێویسته‌ دایكان و باوكان گرنگی تایبه‌ت به‌ منداڵه‌كانیان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ مێشك و جه‌سته‌یان چالاك بێت و توانای وه‌رگرتنی ئه‌و وانانه‌یان هه‌بێت كه‌ له‌ قوتابخانه‌ ده‌یخوێنن، له‌م بابه‌ته‌دا دکتۆر شاهۆ پزیشکی پسپۆڕی منداڵان شه‌ش ڕێنمایی پێشكه‌ش به‌ دایكان و باوكان ده‌كات كه‌ پێویسته‌ زۆر باش جێ به‌جێی بكه‌ن.

1-  تکایە نانی بەیانی بدەنە مناڵەکانتان پێش قوتابخانە و دایەنگا .
2- زوو بیان خەوێنن وبا زوو لەخەو هەستن .
3- کەمکردنەوەی خواردن وخواردنەوە دەوڵەمەندەکان بەشەکر .
4-  لەکاتی ژەمەکان با تەنها سەرقاڵی خواردنەکانیان بن بۆئەوەی بەدوور بوون لە گرفتەکانی هەرسکردن.
5- خەوتن بە جل وبەرگی گونجاوەوە بەبێ گۆرەوی وملپێچ و کڵاو.
6- خۆپاراستن لە دواخستنی میزکردن بەهۆی سەرقاڵیان.


AM:10:44:10/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 2972 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌