توێژه‌ره‌وه‌كان: ڤایرۆسێك چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌كات
وێستگە ستایل-
زاناكان له ئوستورالیا بیرۆكه‌یه‌كی نوێیان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌ی ئاشكرا كرد و تیایدا جۆرێك ڤایرۆسیان ئاشكرا كردوه كه توانای له‌ناوبردنی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كانی هه‌یه .
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی " ده‌یلی ته‌له‌گراف" ی ئوستورالی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه ڤایرۆسی دڕكه‌و مێكوته‌ی مانگا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی چالاكی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان له مشكی تاقیگه‌دا به‌كارهێنراوه و ئه‌نجامی باشی هه‌بووه و ساڵی داهاتوو ئه‌م بابه‌ته له‌سه‌ر مرۆڤ تاقی ده‌كرێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان له‌سه‌ر مشك ناكرێت ئه‌نجامه‌كانی له‌سه‌ر مرۆڤ په‌سه‌ند بكرێت به ته‌واوه‌تی به‌ڵام توێژه‌ره‌وه‌كان دڵخۆشن به‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا ده‌ستیان كه‌وتووه و به پێشكه‌وتنێكی باش له چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه وه‌سفی ده‌كه‌ن.
پرۆفیسۆر فۆنگ پسپۆڕ له نه‌خۆشیه‌كانی وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌یی له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ گۆڤاری ده‌یلی ته‌له‌گراف ده‌ڵێت" پێشتر چه‌ندین به‌ڵگه هه‌بوو كه ڤایرۆس توانای چاره‌سه‌ر كردنی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی هه‌بێت به‌ڵام ترس له‌وه هه‌بوو كه ڤایرۆسه‌كان بكوژبن و ببنه هۆی مردن"
ئه‌م پرۆفیسۆره ده‌شڵێت" ڤایرۆسی دڕكه‌و مێكوته‌ی مانگا پێشتر تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه كه زیان به مرۆڤ ناگه‌یه‌نێت و ئه‌و كاته‌ی بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه به‌كاربهێنرێت ئه‌وه واده‌كات خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان بته‌قێت و دواتر كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش چالاك ببێت و خانه زیان به‌خشه‌كان له‌ناو ببات به‌وه‌ش مرۆڤ له توشبوون به شێرپه‌نجه ڕزگاری ده‌بێت"
AM:10:29:10/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 4628
جار خوێنراوه‌ته‌وه