‌ئه‌گه‌ر ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ت تیادایه‌ ئه‌وه‌ كه‌سێكی زیره‌كیت

وێستگە ستایل-

زیره‌كی ته‌نها به‌ده‌ست هێنانی نمره‌ی‌ به‌رز نیه‌، به‌ڵكو چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌ك ده‌یسه‌لمێنێت كه‌ تۆ زیره‌كیت و كه‌سێكی ئاسایی نیت.

1-ئه‌و كه‌سه‌ی‌ زیره‌كه‌ و ڕۆشنبیری ڕاسته‌قینه‌یه‌ بیركردنه‌وه‌ی‌ زانستی و ڕه‌خنه‌گرانه‌ی‌ هه‌یه‌ و توانا و ئازایه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ كه‌ له‌ به‌رگری له‌ بیرۆكه‌كانی خۆی بكات و بۆ ئه‌وه‌ش چه‌ندین به‌ڵگه‌ی‌ ڕون ده‌هێنێته‌وه‌ و هه‌ست و سۆز زاڵ نیه‌ به‌سه‌ریدا و ته‌واوی ئه‌و بیرۆكانه‌ی هه‌یه‌تی بۆ خزمه‌تكردن و چاكسازیه‌ و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی تیادایه‌ و ڕێز له‌ بیرۆكه‌ جیاوازه‌كان ده‌گرێت بێ ئه‌وه‌ی‌ خۆی توڕه‌ بكات.

2- كه‌سه‌ زیره‌كه‌كان به‌ جیاوازتر له‌ كه‌سانی ئاسایی توانای ده‌رچونیان هه‌یه‌ له‌و چوارچێوه‌ بیرۆكه‌ییه‌ی‌ له‌سه‌ری گه‌وره‌ كراوه‌ و ته‌نها بڕوای به‌ یه‌ك بیرۆكه‌ی‌ دیاریكراو نییه‌ و به‌دوای عه‌قڵی كۆمه‌ڵێكدا ناڕوات و نه‌رم و نیانی له‌ بیرۆكه‌كانیدا هه‌یه‌ و هه‌میشه‌ ئاماده‌به‌ بۆ وه‌رگرتنی بیرۆكه‌ی‌ نوێ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌ لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌شه‌وه‌ ڕه‌ت كرابێته‌وه‌.

3-كه‌سه‌ زیره‌كه‌كان هاوشێوه‌ی‌ فه‌یله‌سوفه‌كان بیركردنه‌وه‌ و نوسینیان له‌ یه‌ك ڕوبه‌ری جواگرفیدا بچووك ناكه‌نه‌وه‌  و ئاره‌زووی خوێندنه‌وه‌ و به‌دواداچوونیان بۆ بابه‌ته‌كان زیاتره‌ و خۆیان به‌ هیچ بیرۆكه‌ و بابه‌تێكه‌وه‌ كۆت و به‌ند ناكه‌ن.

4- مرۆڤ هه‌تا توانا و ئاستی زیره‌كی زیاتر بێت ئه‌وه‌ گرفتی زیاتری بۆ دروست ده‌بێت له‌گه‌ڵ چوار ده‌وره‌كه‌ی‌، چونكه‌ كه‌سانی زیره‌ك هه‌ست به‌ ئارامی ناكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌ چوارده‌وریانن و به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ زۆر كات كه‌سه‌ زیره‌كه‌كان ته‌نها ئاره‌زووی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن به‌ته‌نها بژین و ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ خه‌مۆكن.


PM:12:44:04/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 2580 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌