‌نەخۆشی هینۆخ (پەڵە پەڵەی هینۆخ) چییه‌؟

وێستگە ستایل-


هینۆخ نەخۆشی بەرگری دژە لەشە، كه‌ تیایدا بەرگری لەش پەلاماری لولەخوێنەکان دەدات، له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر شادمان هەڵەدنی نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ له‌م بابه‌ته‌دا ڕوون ده‌كاته‌وه‌.

 دەرکەوتەکانی :
1-  پێست : ئاوسان ،پەڵە پەڵەی سور - وەنەوشەیی (خوروی نیە)، زیاتر لە سمت و پەلەکانی خوارەوەدا دەردەکەوێت، هەندێکجار لە پەلەکانی سەرەوە و کەمتر لە دەموچاو و ناوەندی لەشدا دەردەکەوێت و ئه‌م حاڵه‌ته‌ چارەسەری ناوێت.

2- جومگە : ئاوسان و ئازاری جومگەکان بەتایبەتی ئەژنۆ و قولەپێ، هەندێكجار ۱ بۆ ۲ هەفتە پێش پەڵەکان دەردەکەوێت، بەتەواوی چاک دەبێتەوە و کاریگەری جێ ناهێڵێت، ئازارشکێنی پێ دەدرێت.

3- ڕیخۆڵەکان : ئازاری سك، هێڵنج و ڕشانەوه‌، پیساییەکەی خوێنی تێدابێت، یان گیرانی ڕیخۆڵەکان، هەندێكجار ۱ بۆ ۲ ڕۆژ پێش پەڵەکان دەردەکەوێت، پێویستی بە چارەسەرە.

4- گورچیلە : دەرکەوتنی پڕۆتین و خڕۆکەی سوور لە میزدا (تەنها بە پشکنین دەزانرێت ) ، ئازاری نیە ٫ ۱ ٪ یان دەگۆڕێت بۆ نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلەکان (سستبوون و بەرزەفشاری خوێن) ، پێویستی بە چارەسەرە.

ئه‌م نیشانانه‌ کەمتر ده‌رده‌كه‌وێت له‌سه‌ر نه‌خۆش : سەرئێشە، گەشکە، تێکچونی خەو ،هەوکردنی کڕکڕاگەی گوێ ،هەوکردنی گونەکان .


AM:10:11:28/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 2652 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل