برنج یان نان كامیان بۆ ته‌ندروستی باشتره؟
وێستگە ستایل-
زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی به دوای خۆراك و سیستمێكی ته‌ندروستدا ده‌گه‌ڕێن و به‌رده‌وام پرسیاری ئه‌وه به خه‌یاڵیاندا دێت نان یان برنج كامیان باشتره بۆ ته‌ندروستیان.
له‌ناو برنجدا بڕێكی زۆر باش له ڤیتامین و كانزاكان هه‌یه به‌ڵام له ناندا بڕێكی كه‌م له كالۆری هه‌یه و ئاستی كۆلیستڕۆڵ و شه‌كر له خوێنی ئه‌و كه‌سانه‌ی نان ده‌خۆن كه‌متره له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی برنج زۆر ده‌خۆن.
برنج یه‌كێكه له‌و به‌رهه‌مانه‌ی دانه‌وێڵه كه له‌شی مرۆڤ پێویستی پێیه‌تی و گه‌وره و بچووك ئاره‌زووی ده‌كه‌ن و نزیكه‌ی 150 جۆری برنج هه‌یه .
یه‌ك كوپ له برنجی لێنراو 160 كالۆری به له‌ش ده‌به‌خشێت و له‌ناویدا ئاو و پرۆتین و نیشاسته و ڕۆن و خوێی كانزایی تیادایه به تایبه‌ت پۆتاسیۆم و سۆدیۆم و كالسیۆم و ئاسن و مه‌نگه‌نیز ز فسفۆڕ و كبریت و یۆد و ئه‌و برنجه‌ی پاك نه‌كرابێت ئه‌وه ڤیتامینه‌كانی A-B- E تیادایه.
100 گرام له گه‌نم بڕی 250-280 كالۆری به له‌ش ده‌به‌خشێت و جیاوازیه‌كی زۆر نیه له‌نێوان نانی بۆر وسپی له‌ڕووی گهرمۆكهوه و به‌ڵام برژاندنی نان كالۆریه‌كه‌ی كه‌م ناكاته‌وه چونكه به برژاندنی هه‌ویر ته‌نها ئاوه‌كه له‌ناویدا كه‌مده‌بێته‌وه.
به‌های خۆراكی:
چاره‌كه كوپێك له برنجی قاوه‌ی 108 گه‌رمۆكه و 3 گرام پرۆتین و گرامێك چه‌وری و 22 گرام كاربۆهیدرات له پێكهاته‌یدا هه‌یه و پارچه‌یه‌ك له نانی گه‌نم 69 گه‌رمۆكه و 4 گرام پرۆتین و یه‌ك گرام چه‌وری و 12 گرام كاربۆهیدرات و برنجی سپی و قاوه‌ی هاوشێوه‌ی یه‌كتر گه‌رمۆكه و چه‌وری و كاربۆهیدرات و پرۆتینیان تیادایه.
ڕیشاڵ:
نیو كوپ له برنجی قاوه‌ی دوو گرام ڕیشاڵی تیادایه و پارچه‌یه‌ك نانی گه‌نم دوو گرام ڕیشاڵی تیادایه و له به‌رامبه‌ردا برنجی سپی ته‌نها 0.3 گرام ریشاڵی تیادایه و ئاردی سپی 0.4 گرام ی تیادایه.
ڕیشاڵی ناو خۆراكه‌كان كۆئه‌ندامی هه‌رس ده‌پارێزێت و ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ كه‌مده‌كاته‌وه و هاوكار ده‌بێت له پاراستنی كێشی له‌ش.
PM:12:25:23/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 5664
جار خوێنراوهتهوه