باڵا به‌رزه‌كان یان باڵا كورته‌كان كامیان زیاتر توشی شێرپه‌نجه و نه‌خۆشیه‌كانی دڵ ده‌بن؟
وێستگە ستایل-
به‌رزی باڵای مرۆڤ هاوشێوه‌ی ته‌واوی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی له‌سه‌ر بۆهێڵی سه‌ر كرۆمۆسۆمه‌كانی هه‌ڵگیراوه و ئه‌م گۆڕانكاریه‌ش په‌یوه‌ندی هه‌یه به ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م و نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و شێرپه‌نجه.
ساڵی 2015 زاناكان له زانكۆی لیسته‌ر له به‌ریتانیا توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر 200 هه‌زار خۆبه‌خش ئه‌نجامدا و بۆیان ئاشكرا بوو كه به ته‌واوه‌تی 180 جۆری بۆهێڵ به‌رپرسه له دیاریكردنی به‌رزی باڵای مرۆڤ و هه‌ر گۆڕانكاریه‌ك له‌م بۆهێڵانه‌دا ڕوبدات ئه‌وه ئه‌گه‌ری به‌رز بوونه‌وه‌ی كۆلیستڕۆڵی خوێن زیاد ده‌كات و به‌شێك له‌وان كارده‌كه‌نه سه‌ر ملوله‌كانی خوێن و به‌مه‌ش ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن زیاد ده‌بێت.
زاناكان ده‌ڵێن ئه‌و كه‌سانه‌ی باڵایان به‌رزه ئه‌وه ئه‌گه‌ری توشبونیان به جه‌ڵته‌ی دڵ و ده‌ماغ كه‌مه و ڕێژه‌كه ده‌گاته %13.5 و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه به‌رزی باڵایان 150 سانتیمه‌تره ئه‌وه مه‌ترسی توشبونیان به جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشك %65 زیاتره له‌چاو ئه‌وانه‌ی به‌رزی باڵایان 180 سانتیمه‌تره.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه بێت كورتی باڵا هۆكاری توشبوون نیه به نه‌خۆشی شه‌كره به‌ڵكو به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی چه‌وری جگه‌ر و زۆری ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ یه‌كێكه له تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و كه‌سانه‌ی باڵایان به‌رز نییه.
له به‌رامبه‌ردا باڵا به‌رزه‌كان ئه‌گه‌ری توشبونیان به شێرپه‌نجه زۆر زیاتره له‌چاو باڵا كورته‌كان و زاناكان له زانكۆی یشیفا له نیویۆرك په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی نێوان به‌رزی باڵا و نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یان دیاریكردوه به تایبه‌ت شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و قۆڵۆن و ڕژێنه‌كانی په‌ریزاد و پێست له‌و خانمانه‌ی كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 59 - 79 ساڵدایه و هه‌ر 10 سم له باڵا زیاد بكات ئه‌وه ئه‌گه‌ری توشبوون به شێرپه‌نجه به ڕێژه‌ی %13 زیاد ده‌كات.
هۆكاری زیاد بوونی ئه‌گه‌ری توشبوونی باڵا به‌رزه‌كان به شێرپه‌نجه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ژماره‌ی خانه‌كانی ناو جه‌سته‌ی باڵا به‌رزه‌كان له ژماره‌ی خانه‌كانی ناو جه‌سته‌ی ئه‌و كه‌سانه زیاتره كه باڵایان كورته و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و زیاد بوونه كتوپڕه‌ی خانه‌كان كه كۆتاییه‌كه‌ی به شێرپه‌نجه دێت.
AM:09:51:23/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 9312
جار خوێنراوه‌ته‌وه