به‌وێنه.. ئه‌ساڵه له‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌ی هاته ده‌نگ
وێستگە ستایل-
هه‌واڵی جیابوونه‌وه‌ی خانمه هونه‌رمه‌ندی سوری ئه‌ساڵه نه‌سری له تارق العریان ی هاوسه‌ری بۆته جێگه‌ی باس و له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ئه‌ساڵه له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سانه‌ی داوه‌ته‌وه كه باس له جیابوونه‌وه‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
ئه‌ساڵه له پۆسته‌كه‌یدا نوسیویه‌تی" ئه‌وه‌ی ڕویداوه له‌نێوان من و هاوسه‌ره‌كه‌م ته‌نها ناكۆكیه‌كی ئاساییه و بابه‌ته‌كه نه‌گه‌یشتۆته جیابوونه‌وه و داوا له هه‌موان ده‌كه‌م پڕوپاگه‌نده له‌سه‌ر ژیانی من بڵاونه‌كه‌نه‌وه و ڕێزی هه‌ست و سۆزم بگرن"
ئه‌مه یه‌كه‌مین كاردانه‌وه‌ی ئه‌ساڵه بووه دوای ئه‌و هه‌موو قسه‌و باسانه‌ی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی ئه‌و و هاوسه‌ره‌كه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كرا كه مێردی ئه‌ساڵه له‌گه‌ڵ خانمه هونه‌رمه‌ندێكی دیكه‌ی سوری گه‌نج په‌یوه‌ندی داناوه.
ماوه‌ی 13 ساڵه ئه‌ساڵه و تارق العریان هاوسه‌رگیریان كردووه و خاوه‌نی دوو منداڵی دوانه‌ن به ناوه‌كانی عه‌لی و ئاده‌م.
AM:10:39:22/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 3172
جار خوێنراوه‌ته‌وه