له‌كاتی نه‌خواردنی نان و سه‌موون پێنج نیشانه له‌سه‌ر جه‌سته ده‌رده‌كه‌وێت
وێستگە ستایل-
زۆر كه‌س پێیان وایه نه‌خواردنی نان و سه‌موون یارمه‌تی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی كێشی زیادده‌ی داببه‌زێنێت به‌ڵام له‌ڕاستیدا نان و ئه‌و خۆراكانه‌ی كاربۆهیدراتیان تیادایه بۆ له‌جه‌سته‌ی مرۆڤ زۆر پێویسته .
ئه‌م گۆرانكاریانه له جه‌سته‌دا ڕوده‌دات له‌كاتی دووركه‌وتنه‌وه له خواردنی نان و سه‌موون:
1- له‌ده‌ستدانی ئاو:
له‌كاتی نه‌خواردنی نان زۆر به‌خێرای كێش داده‌به‌زێت به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نیه كه چه‌وری له‌ش ده‌توێته‌وه به‌ڵكو له‌ش ئاو له‌ده‌ست ده‌دات، له‌كاتی خواردنی نان و سه‌موون كاربۆهیدرات به‌شێوه‌ی گلایكۆجین له له‌شدا كۆده‌بێته‌وه و ئه‌و كاته‌ی له خواردنی نان و سه‌موون ده‌وه‌ستیت ئه‌وه له‌ش كاربۆهیدارته كۆكراوه‌كه‌ی سه‌رف ده‌كات و له‌گه‌ڵیدا بڕێك له ئاوی ناو خانه‌كانی له‌شت له ده‌ست ده‌ده‌یت.
2-هه‌ستكردن به ماندوێتی:
كاربۆهیدرات سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر باشی ووزه‌یه بۆ له‌ش و نانی سپی ئه‌و جۆره كاربۆهیدراته‌ی تیادایه كه خێرا له‌ناو گه‌ده‌دا هه‌رس ده‌بێت و ووزه به له‌ش ده‌دات، نه‌خواردنی نان و سه‌موون واده‌كات له‌شت ئه‌م وزه‌یه‌ی ده‌ست نه‌كه‌وێت و به‌مه‌ش هه‌ست به ماندوێتی ده‌كه‌یت.
3-نیشانه‌كانی هاوشێوه‌ی ئه‌نفلۆنزات له‌سه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت:
كه‌مبوونه‌وه‌ی كاربۆهیدرات له له‌شدا نیشانه‌كانی هاوشێوه‌ی نیشانه‌كانی توشبوون به ئه‌نفلۆنزایه به جۆرێك هه‌ست به ماندوێتی و لاوازی و سه‌رگێژخواردن و دڵتێكهه‌ڵاتن و ئازاری له‌ش ده‌كه‌یت.
4-توشبوون به قه‌بزی:
له‌ناو نان و سه‌موندا ڕیشاڵ هه‌یه كه ڕێگری له قه‌بزی ده‌كات و نه‌خواردنی نان و سه‌موون هۆكاره بۆ توشبوون به قه‌بزی.
5-مرۆڤ بێ مه‌زاج ده‌بێت:
كاربۆهیدرات ئاستی هۆرمۆنی سیرۆتۆنین به‌رز ده‌كاته‌وه كه واده‌كات مرۆڤ هه‌ست به ئارامی بكات و هه‌تا بڕی ئه‌م هۆرمۆنه له له‌شدا به‌رزتر بێت باری ده‌رونی باشتر ده‌بێت، به نه‌خواردنی نان و سه‌موون خۆت له‌م هۆرمۆنه بێ به‌ش ده‌كه‌یت.
AM:09:38:22/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 9460
جار خوێنراوه‌ته‌وه