توێژینه‌وه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی نێوان زۆر بیركردنه‌وه و ته‌مه‌نی درێژ ئاشكرا ده‌كات
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له‌كۆلێجی پزیشكی له زانكۆی هارڤارد ئه‌نجامدراوه تیایدا هاتووه زۆر بیركردنه‌وه له بابه‌ته‌كانی ژیان ته‌مه‌ن كورت ده‌كات.
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا پسپۆڕان كاریان له‌سه‌ر شیكردنه‌وه‌ی ده‌ماغی كۆمه‌ڵێك كه‌س كردوه كه له ته‌مه‌نی 60-70 ساڵیدا مردوون له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكی دیكه كه نزیكه‌ی 100 ساڵ ژیاون و به‌راوردیان كردوون.
توێژه‌ره‌وه‌كان گه‌یشتوون به‌و ئه‌نجامه‌ی له ته‌مه‌نێكی كه‌مدا مردوون ئه‌وه ئاستی پرۆتینی جۆری REST له‌سه‌ر مێشكیان كه‌م بووه كه یارمه‌تی هێوركردنه‌وه‌ی مێشك ده‌دات و زۆر بیركردنه‌وه واده‌كات ئاستی ئه‌م پرۆتینه له‌سه‌ر مێشك كه‌م ببێته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی گۆڤاری " نیچه‌ر" ی زانستی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا باس له‌وه كرا‌و پرۆتینی جۆری "REST" هۆكاری كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوونه به زه‌هایمه‌ر و له ئێستادا پسپۆڕان كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن ده‌ردانی ئه‌م جۆره پرۆتینه له مێشكدا زیاد بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به زه‌هایمه‌ر كه‌مببێته‌وه.
AM:11:10:21/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 4088
جار خوێنراوه‌ته‌وه