هه‌موو شتێك له‌باره‌ی په‌تای وه‌رزی
وێستگە ستایل-
وه‌رزی پایز و زستان یه‌كێكه له‌و وه‌رزانه‌ی به‌هۆی گۆڕانی گه‌ش و هه‌وا تێدا به‌شێكی زۆرمان توشی په‌تای وه‌رزی و هه‌ڵامه‌ت ده‌كات، ئه‌مه ئه‌نفلۆنزایه‌كی وه‌رزییه‌وه، واته هه‌ر وه‌كو هه‌ڵامه‌ت وایه، كه تیایدا ناوپۆشه‌كانی به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ڕێڕه‌وی هه‌وا تووشی هه‌وكردن دێن، به‌ڵام ده‌ركه‌وتووه كه‌ئه‌م جۆره هه‌ڵامه‌ته‌ی وه‌رزی ئه‌مساڵ توندتره و نه‌خۆشه‌كان قورس‌تر تووشی ده‌بن، هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌كی ده‌وێت تا ڤایرۆسه‌كه سوڕی خۆی ته‌واو ده‌كات به‌ڵام جێگای مه‌ترسی نین.
ئه‌م ئه‌نفلۆنزا وه‌رزیانه له مانگه سارده‌كانه‌وه له مانگی ئۆكتۆبه‌ره‌وه(مانگی ١٠) وه به‌ربڵاوه‌و ئه‌گه‌ری هه‌یه تاكو مانگی سێ به‌رده‌وامبێت، په‌تاكه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ماوه‌ی ( ٥ بۆ ١٠ ڕۆژ ) ده‌خایه‌نێت، ماوه‌ی نه‌خۆشییه‌كه ده‌كه‌وێته سه‌ر ڕه‌چاوكردنی ڕێنماییه پزیشكییه‌كان و به‌هێزی سیستمی به‌رگری كه‌سی تووشبوو، دكتۆر محمد سه‌یدعلی به‌رزنجی پزیشکی پایەبڵندی نەشتەرگەری گشت زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر په‌تای وه‌رزی باس ده‌كات.
نیشانه‌كانی:
-به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش ( ٣٨ بۆ ٤٠ پله‌ی سیلیزی).
-كه‌مبونه‌وه‌ی ئاره‌زوی خواردن.
-سه‌رئێشه و گه‌رووئێشه.
-بێتاقه‌تی و ئازاری ماسولكەكان.
-كۆكه‌ی ووشك و پژمینی زۆر.
-زیادبوونی ده‌ردرانی ئاوی لووت.
چاره‌سه‌ر و خۆپاراستن:
1- نەخۆش پشوو بدات و لە ماڵ بمێنێتەوە و نەچێتە سەر کار و قوتابخانه و شوێنه گشتییه‌كان.
2- دوور بكه‌ونه‌وه له شوێنه زۆر قه‌ره‌باڵغه‌كان، له ماچكردنی یه‌كتری و باشتروایه كه نزیكه‌ی مه‌ترێك له كه‌سی توشبوو به‌و ئه‌نفلۆزای وه‌رزییه‌وه بوه‌ستێت و هه‌واگۆڕكێی باش هه‌بێت له شوێنه‌كان.
3- هه‌روه‌ها باشتروایه له كاتی پژه‌مه‌و كۆكیندا ده‌سڕ به‌كاربهێنێت، نەخۆش لە فێرێدانی کێلێنیسی دەستی لە شوێنە گشتییەکان خۆی بپارێزت بۆ ئەوەی ڤایرۆسەکە زیاتر بڵاونەبێتەوە.
4- زوو زوو ده‌ست و ده‌موچاوت بشۆ و هه‌وڵبده له‌ڕۆژێكدا لانیكه‌م دوو جار خۆت بشۆیت، چونكه پاكوخاوێنی یارمه‌تیده‌ره بۆ كه‌مبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ڤایرۆسه‌كه و تووش نه‌بوونی كه‌سانی تر.
5- خۆت لە خواردنی قورس بپارێزه و خواردنە شلەمەنییەکان زیاتر بخۆ به‌تایبه‌ت ئاوی میوه و شه‌ربه‌ت وه‌ك ئاوی لیمۆ و شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ.
6- ده‌رمان : هیچ ده‌رمانێك به‌بێ ڕێنمایی پزیشك به‌كارمه‌هێنه، چونكه دژه زینده‌گییه‌كان (ئه‌نتی بایۆتیك) هیچ کار ناكاته سه‌ر نەخۆشی په‌تای وه‌رزی و جیا له‌وه‌ش كاریگه‌ری لاوه‌كی زۆره و (ئه‌نتیبایۆتیك) کاتێک زۆر بەکاردێت كاركردنی لەسەر نەخۆشییەکانیتر نامێنێت و به‌رگری له‌له‌شدا دروست ده‌كات و له‌نه‌خۆشی تردا سوودی لێ نا‌بینیت.
ڕه‌نگه له هه‌ندێ حاله‌تی تایبه‌تدا ده‌رمانی تا(پاراسیتامۆڵ) یاخود ئه‌نتی بایۆتیك سوودی لێ ببینرێت به‌ڵام ده‌بێت وریابین كه به‌بێ ڕێنمایی پزیشك نه‌بێت و ته‌نیا له‌حاڵه‌تی تایبه‌تدا بێت كه پزیشك دیاری ده‌كات (وه‌ك\ هه‌وكردنی به‌كتریای سه‌ربار بۆسه‌ر نه‌خۆشی په‌تای وه‌رزی ڤایرۆسی)، به‌تایبه‌ت له‌منداڵ و له‌و كه‌سانه‌ی كه به‌رگری له‌شیان كه‌مه پێویسته به‌هه‌موو شێوه‌یه له ده‌رمان به‌كارهێنان دووربكه‌ونه‌وه.
- له چ كاتێكدا پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكه‌م؟
هه‌ندێ جار به‌كتریا هه‌لپه‌رسته‌كان وه‌ك سه‌ربار بۆ په‌تای وه‌رزی تووشی نه‌خۆشه‌كه ده‌بن و ڕه‌نگه هه‌وكردنی سه‌ختی لێ بكه‌وێته‌وه، یاخوود نه‌خۆشییه‌كه‌ت له بنه‌ڕه‌تدا په‌تای وه‌رزی نه‌بووه و شتێكی تره، بۆیه له‌م حاله‌تانه‌دا سه‌ردانی پزیشك بكه تا پشكنینی وردترت بۆ بكات:
-ئه‌گه‌ر نیشانه‌كانت له ١٠ ڕۆژ زیاتری خایاند و به‌ره‌وباشتربوون نه‌ڕۆیشتی.
-ئه‌گه‌ر تووشی سنگ ئێشه و هه‌ناسه تووندی بووی.
-ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی ڕه‌بۆ یان هه‌وكردنی درێژخایه‌نی سیستمی هه‌ناسیه‌یان هه‌یه.
-كه‌سانی دووگیان و منداڵان و به‌ته‌مه‌نه‌كان كه له سه‌روو ٦٠ ساله‌وه‌ن.
ڤاكسین:
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ساڵانه چه‌ند جۆرێكی ڤاكسین قبوڵ ده‌كات و له‌نه‌خۆشخانه‌كانی جیهان به‌رده‌سته تا به‌كاربهێنرێن بۆ خۆپاراستن له په‌تای وه‌رزی، ڤاكسینه‌كه‌ش ته‌نیا بۆ كه‌سانی تایبه‌ت به‌كاردێت، ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی ڕه‌بۆیان هه‌یه، ئه‌وانه‌ی هه‌وكردنی درێژخایه‌نی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه و سییه‌كانیان هه‌یه.
ئه‌و كه‌سانه‌ی سیستمی به‌رگری له‌شیان لاوازه( نه‌خۆشانی تووشبوو به شێرپه‌نجه، نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان و كه‌سانی تووشبوو به ئایدز ..... هتد).
نه‌خۆشی په‌تای وه‌رزی نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسی ساده‌یه و جێی مه‌ترسی نییه و له‌جیهاندا زۆر به‌ربڵاوه، گه‌ر ڕه‌چاوی ڕێنماییه پزیشكییه‌كان بكه‌یت به‌دوور ده‌بیت له تووشبوون و گه‌ر تووشیش ببیت زوو چاك ده‌بیته‌وه و كاریگه‌ری لاوه‌كی جێ ناهێڵێت.
تێبینی: ئه‌م زانیارییانه مه‌به‌ست لێییان هۆشیاركردنه‌وه و ڕۆشنبیری ته‌ندروستییه و نابێت بۆ چاره‌سه‌ر و جێگرتنه‌وه‌ی سه‌ردانیكردنی پزیشك به‌كاربهێنرێن.
AM:10:07:21/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 3916
جار خوێنراوه‌ته‌وه