سه‌حه‌ر كه‌لهوری چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئینستگرامه‌كه‌ی لانه‌ی هاوڕێی بڵاوكرده‌وه
وێستگە ستایل-
خانمه ڕاگه‌یاندنكار و پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی كوردسات سه‌حه‌ر كه‌لهوری چه‌ند وێنه‌یه‌كی خۆی و هاوڕێ كۆچكردوه‌كه‌ی "لانه محه‌مه‌د" ی بڵاوكردۆته‌وه خه‌مباری خۆی بۆ له‌ده‌ستدانی ئه‌م هاوڕێیه‌ی ده‌ربڕیوه.
سه‌حه‌ر نوسینی سه‌ر یه‌كێك له پۆسته‌كانی دوباره كردۆته‌وه كه وتویه‌تی"بژی تا ئه‌و کاته ده‌رفه‌تت هه‌یه "
سه‌حه‌ر ده‌ڵێت " تۆ ژیای دڵی من به باشترین شێوە به‌لام حەیف کە چراکه‌و زوو کوژایه‌وه، ئای هەناسەی دڵم،رفێقی شیرینم ،خوشکی نازارم،بەراسی دنیا به‌رگه‌ی ئه‌و هەموو دڵسۆزی و مێهرەبانیەی تۆ نەگرت لانه‌که‌م من باوەڕ ناکەم ئەمە تۆی کە نیت چی بکەم باوەڕ ناکەم"
شه‌وی 16ی تشرینی یەکەمی 2019، له تێرمیناڵی شاره‌زوور ئامانج بابانی، پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی و لانە محەمەدی هاوسه‌ری، پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی كوردسات و منداڵه‌كه‌یان بەناوی هانۆ، بە كوژاوی لە ئۆتۆمبیلەکەیاندا دۆزرانەوە، ئه‌م بابه‌ته بووه جێگه‌ی باسی زۆرێك له به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ته‌نانه‌ت بوه هه‌واڵی میدیا جیهانیه‌كانیش.
PM:12:12:20/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 176576
جار خوێنراوه‌ته‌وه