گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی و چه‌ند وێنه‌یه‌ك كه له‌نێوان به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبۆته‌وه تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت زیندانیه‌كی پیاو له‌ناو زیندان له‌گه‌ڵ دوو ئافره‌ت سه‌ما ده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ی له یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌بێت.
پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی هه‌واڵێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌م زیندانیه بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا هاتووه " فیسنتی فرناندیز" كه به تۆمه‌تی كوشتن خراوه‌ته زیندان له كۆماری دۆمینیكان سه‌ما له‌گه‌ڵ دوو ئافره‌ت ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مۆزیك به ده‌نگی به‌رز لێده‌ده‌ن و له‌به‌ر ڕوناكی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ سه‌ما ده‌كه‌ن و ئه‌م ڤیدیۆیه له زیندانێك له شاری "لافیگا" تۆماركراوه كه سێهه‌م گه‌وره‌ترین شاره له كۆماری دۆمینیكان.
نازانرێت به چ ڕێگه‌یه‌ك ئه‌م دوو ئافره‌ته براونه‌ته ناو زیندانه‌كه له‌كاتێكدا پێویسته ئه‌م زیندانه له ژێر چاودێری و پاسه‌وانی ئه‌منی توندا بێت، ئه‌م زیندان كراوه سزای 20 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا دراوه به‌ڵام له ناو زیندان ته‌واوی ئه‌و پێویستیانه‌ی به‌رده‌سته كه له ده‌ره‌وه‌ی زیندان ده‌توانێت هه‌یبێت .
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆكانی ئه‌م زیندانیه ڕه‌خنه‌ی زۆر له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته گیرا وئه‌وانیش وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه بۆ ڕه‌خنه‌كان باش له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌م سزادراوه‌یان گواستۆته‌وه بۆ جێگه‌یه‌كی دیكه و ڤیدیۆكه‌ش ساڵێك به‌ر له ئێستا تۆماركراوه.
AM:10:34:20/10/2019