ڤیدیۆی ئه‌م خانمه له سعودیه هه‌رای ناوه‌ته‌وه
وێستگە ستایل-
كۆمیانیای " "شماغ البسام" ی سعودی تایبه‌ت به به‌رهه‌مه‌كانی جامانه و عه‌گالی پیاوان له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆیی ئه‌م خانمه كه تیایدا وه‌ك مۆدێلێك بۆ ڕیكلامی جامانه و عه‌گالی عه‌ره‌بی ده‌رده‌كه‌وێت هاته ده‌نگ و به ته‌واوه‌تی ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه ئه‌و ڕیكلامه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه به‌رهه‌مهێنرابێت.
ئه‌م كۆمپانیایه له‌ڕێی هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له تویته‌ر ئاشكرایان كردوه كه ئه‌و ڕیكلامه په‌یوه‌ندی به‌وانه‌وه نیه و چونكه ئه‌م شێوازه ڕیكلامه به ته‌واوه‌تی له شێوازی ڕیكلامی كۆمپانیاكه دووره.
له ئێستادا پۆلیسی ئه‌و وڵاته له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م خانمه‌دایه بۆ ئه‌و كاره‌ی كردویه‌تی و به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له سعودیه به ته‌واوه‌تی ئه‌م ستایل و شێوازه‌ی ڕیكلام ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه كه خانمێك ڕیكلام بۆ ئیكسسوار و جلوبه‌رگی تایبه‌تی پیاوان بكات.
AM:11:37:19/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 16084
جار خوێنراوه‌ته‌وه