به‌وێنه.. كه‌ژێ "بەعس جوانتری دەکوشتین"
وێستگە ستایل-
خانمه گۆرانیبێژ كه‌ژیَ هاوتا له‌ڕێی پۆستێك له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام بڵاویكردۆته‌وه تیایدا خه‌مباری بۆ ئه‌م دۆخه‌ی كوردستان ده‌ربڕیوه و ده‌ڵێت"بەعس جوانتری دەکوشتین"
كه‌ژێ له‌سه‌ر وێنه‌كانی كه بوكێكی له باوه‌شدایه و جۆرێك ماكیاجی كردوه كه بریندار كراوه نوسیویه‌تی"لە کوردستان ،تیرۆر خەمە گەورەکە نیە. سیناریۆکەی خەمترو جەرگبڕ ترە، بە داخەوە بۆ حیزبی کوردی..بەعس جوانتری دەکوشتین، کوشتنێکێ بێ (ناوناتۆرە،)" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م خانمه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌و بابه‌ته نه‌كردوه كه خه‌مباری كردوه به‌ڵام پێده‌چێت مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی مه‌رگی ئامانج بابانی و هاوسه‌ر و منداڵه‌كه‌یان وایكردبێت به‌م شێوه‌یه هه‌ستی خۆی ده‌رببڕێت.
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی 16ی تشرینی یەکەمی 2019، له تێرمیناڵی شاره‌زوور ئامانج بابانی، پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی و لانە محەمەدی هاوسه‌ری، پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی كوردسات و منداڵه‌كه‌یان بەناوی هانۆ، بە كوژاوی لە ئۆتۆمبیلەکەیاندا دۆزرانەوە، هه‌موو كوردان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات خه‌مبار بوون به‌م بیستنی ئه‌م هه‌واڵه و كاردانه‌وه‌ی هه‌ستی خه‌مباریان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌ربڕیوه.
AM:10:16:19/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 29372
جار خوێنراوه‌ته‌وه