چه‌ند وێنه‌یه‌كی ڕۆژی هاوسه‌رگیری و ئامانج بابان و لانه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكرایه‌وه
وێستگە ستایل-
دوای كۆچی دوایی هه‌ردوو ڕاگه‌یاندنكار ئامانج بابانی و لانه‌ی هاوسه‌ری و منداڵه‌كه‌یان به‌رده‌وام وێنه جیاواز و نه‌بینراوه‌كانی ئه‌م دوو هاوسه‌ره له‌نێوان به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه له كاتێكدا پێشتر هیچ جۆرێك چالاكیان نه‌بووه و وێنه تایبه‌ته‌كانی ژیانی خۆیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاونه‌كردۆته‌وه و په‌یجی تایبه‌تی جیهان لاب تایبه‌ت به وێنه‌ی فۆتۆگرافی چه‌ند وێنه‌یه‌كی تایبه‌تی ئه‌م دوو هاوسه‌ره كۆچكردوه‌ی بڵاوكردۆته‌وه.
وێنه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕۆژی هاوسه‌رگیری ئه‌م دوو هاوسه‌ره و به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش خه‌مباری خۆیان بۆ ئه‌و ڕووداوه‌ی به‌سه‌ریان هات له‌ڕێی كۆمێنت و پۆسته جیاوازه‌كانیان ده‌ربڕیوه.
شه‌وی 16ی تشرینی یەکەمی 2019، له تێرمیناڵی شاره‌زوور ئامانج بابانی، پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی و لانە محەمەدی هاوسه‌ری، پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی كوردسات و منداڵه‌كه‌یان بەناوی هانۆ، بە كوژاوی لە ئۆتۆمبیلەکەیاندا دۆزرانەوە، ئه‌م بابه‌ته بووه جێگه‌ی باسی زۆرێك له به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ته‌نانه‌ت بوه هه‌واڵی میدیا جیهانیه‌كانیش.
AM:09:58:19/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 126856
جار خوێنراوه‌ته‌وه