هه‌ندرێن عه‌بدولره‌حمان " ئێستاشی لەگەڵ بێ نەمزانی چۆن مردوون !"
وێستگە ستایل-
كوڕه ڕاگه‌یاندنكار و بێژه‌ری هه‌واڵه‌كان له k24 هه‌ندرێن عه‌بدولره‌حمان بۆ كۆچی دوایی هه‌ردوو ڕاگه‌یاندنكار ئامانج بابانی و لانه‌ی هاوسه‌ری و منداڵه‌كه‌یان به‌داخه‌و و له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام له‌ڕێی پۆستێكه‌وه دڵگرانی خۆی ده‌ربڕیوه.
هه‌ندرێن نوسیویه‌تی" هەر جۆرە مردنێك بێ دواجار بە داخەوە گیانتان سپارد لەو ڕۆژەوەی هەواڵی بە پەلەی گیان لە دەستدانی ئێوەم خوێندەوە ئێستاشی لەگەڵ بێ نەمزانی چۆن مردوون ! بەڵام تاكە شت لە ئێوەدا بڕوام كردووە تەنها ئەوەیە كە گیانتان سپارد، ئێوە ڕۆحتان شاد و ئێمەش لەنێو فەوزای تەحلیل و تەحقیقی بێ سەروبەری گیرفانی خۆمان وردە وردە كات تێدەپەڕێنین."
ده‌شڵێت :لە مردنی ئێوەدا تا ئەم دەقەیە نە بە قسەی لایەنی پەیوەنددار دڵمان ئاوی خواردەوە نە قسەو پۆست و كۆمێنتی زۆر‌و زەوەندی هەرزە موحەقیق جگە لە كاس بوون هیچی لێ هەڵنەكڕێندرا"
شه‌وی 16ی تشرینی یەکەمی 2019، له تێرمیناڵی شاره‌زوور ئامانج بابانی، پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی و لانە محەمەدی هاوسه‌ری، پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی كوردسات و منداڵه‌كه‌یان بەناوی هانۆ، بە كوژاوی لە ئۆتۆمبیلەکەیاندا دۆزرانەوە، ئه‌م بابه‌ته بووه جێگه‌ی باسی زۆرێك له به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ته‌نانه‌ت بوه هه‌واڵی میدیا جیهانیه‌كانیش.
AM:09:29:19/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 74044
جار خوێنراوه‌ته‌وه