شارا "فرمێسکم ناوەستێ"
وێستگە ستایل-
خانمه ڕاگه‌یاندنكار شارا ئیبراهیم هاوشێوه‌ی هاوپیشه‌كانی له‌ڕێی پۆستێك له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام خه‌مباری خۆی بۆ كۆچی دوایی ئامانج و لانه و منداڵه‌كه‌یان ده‌ربڕیوه و ئه‌م بابه‌ته ناخی كوردستانیانی هه‌ژاندوه به ته‌واوی چین و توێژه‌كانه‌وه.
شارا له پۆسته‌كه‌یدا نوسیویه‌تی"مه‌رگی کاروانی برام هەر هێندەی مەرگی تۆ بۆ من وێرانکەر بوو..فرمێسکم ناوەستێ ..لانە گیان خانمی باش و جوان رۆحتان شاد"
دوای ئه‌وه‌ی شەوی چوارشەممە 16ی تشرینی یەکەمی 2019، له تێرمیناڵی شاره‌زوور ئامانج بابانی، پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی و لانە محەمەدی هاوسه‌ری، پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی كوردسات و منداڵه‌كه‌یان بەناوی هانۆ، بە كوژاوی لە ئۆتۆمبیلەکەیاندا دۆزرانەوە، زۆرینه‌ی ڕاگه‌یاندنكار و هونه‌رمه‌ندان و كه‌سایه‌تیه ناسراوه‌كان و هاوڵاتیان خه‌مباری خۆیان له‌ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه بۆ مه‌رگی ئه‌م خێزانه ده‌ربڕی.
AM:09:08:17/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 122900
جار خوێنراوه‌ته‌وه