ئه‌و خۆراكانه‌ی بڕێكی زۆر كۆلاجین له پێكهاته‌یاندا هه‌یه
وێستگە ستایل-
کۆلاجین ئه‌و پێکهاتووه‌ی به هێمای گه‌نجی و جوانی ڕوخسار و ته‌ندروستی ناسراوه و زۆربه‌ی مرۆڤه‌کان به تایبه‌ت خانمان به دوای دا ده‌گه‌ڕێن له‌ڕێگه‌ی ده‌رزی و گولاج و حه‌پ و گیراوه‌ی جیاوازه‌وه، له کاتێک دا به شێوه‌یه‌کی سروستی ده‌توانین له ڕێگه‌ی خواردنه‌وه ده‌ستمان که‌وێت، له‌م بابه‌ته‌دا دکتۆر کامه‌ران ره‌سوڵ پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی لیستی ئه‌و خۆراكانه ده‌خاته ڕوو كه بڕێكی زۆر كۆلاجینی پێویستیان تیادایه بۆ پێست.
ــــ باشترین ئه‌و خۆراکانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به کۆلاجین ئه‌مانه‌ن :
1- سه‌وزه ڕه‌نگ پڕته‌قاڵی یه‌کان وه‌ک بیبه‌ری زه‌رد و گێزه‌ر ، سه‌وزه‌ی سوور وه‌ک ته‌ماته و بیبه‌ری سوور.
2- میوه ڕه‌نگ پڕته‌قاڵی یه‌کان وه‌ک قه‌یسی و کاڵه‌ک ، مزره‌مه‌نی یه‌کان وه‌ک پرته‌قاڵ و نارنج و لانگی ، توو و تووتڕک ، ئه‌ڤۆگادۆ.
3- سه‌وزه گه‌ڵا تۆخه‌کان وێنه‌ی مه‌عده‌نووس و برۆکلی و سپێناخ.
4- پرۆتینه‌کان : گۆشتی بێ چه‌وری و پێست و ماسی : به تایبه‌ت ماسی سه‌لمۆن و تونه و سپێنه‌ی هێلکه له‌گه‌ڵ پاقله‌مه‌نی یه‌کان وه‌ک فاسۆلیا و نۆک و ماش و نیسک .
5- کازۆ و فستقی سودانی.
هه‌روه‌ها پێویسته له خواردنی ئه‌و جۆره خۆراکانه دوور که‌وینه‌وه که ده‌بنه هۆی زوو پیر بوونی پێست و چرچ ولۆچی ده‌م و چاو ( یان که‌متریان بخوێن ) که گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن :
1- شه‌کر و ئه‌و خۆراکانه‌ی شه‌کری دروستکراوی تێایه وه‌ک سارده‌مه‌نی و شیرینی و خوادنه‌وه گازیه‌کان و خواردنه‌وه وزه‌به‌خشه‌کان .
2- خۆراکی ناو قوتوو وه‌ک گۆشت و ماسی قوتوو، هه‌روه‌ها گۆشتی ئاماده‌کراوی وه‌ک هه‌مبه‌رگر و ستیک وکه‌نتاکی و باستڕمه.
3- به‌کار نه‌هێنانی ڕۆنی ئاژه‌ڵ و زه‌یتی موهه‌دره‌جی ڕووه‌کی بۆ چێشت لێنان.
هه‌ندێک ڕێنمایی گرنگی تر :
1- خواردنه‌وه‌ی ئاو به بڕی پێویست ڕۆژانه له نێوان ژه‌مه‌کان : نزیکه‌ی ( % ۸٥ ) ی ده‌م و چاو له ئاو پێک هاتووه
2- ئه‌نجامدانی وه‌رزش به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام : وه‌رزش دڵ چالاک ده‌کات و خوێن زیاتر ده‌چێت بۆ ده‌م و چاو و پێست و هه‌موو خانه‌کانی له‌ش.
3- زوو خه‌وتن و دوور که‌وتنه‌وه له شه‌ونخوونی : هۆرمۆنی گه‌شه که به هۆرمۆنی گه‌نجی ناسراوه یه‌ک كاتژمێر دوای نوستن له شه‌ودا دروست ده‌بێت ، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر دوای كاتژمێر یانزه‌ی شه‌و به خه‌به‌ر بیت سترێس هۆمۆنه‌کان زیاتر ده‌ڕێژرێن که ده‌بنه هۆی زوو پیر بوونی پێست و چرچ ولۆچی ده‌م و چاو.
4- زوو هه‌ستان و خواردنی نانی به‌یانی له کاتی خۆی دا : هۆرمۆنی گه‌شه و غوده‌ی ده‌ره‌قی ئاستی چالاکیان به‌یانی زۆر به‌رزه.
AM:08:36:16/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 2060
جار خوێنراوهتهوه