پیاوێك له‌كاتی ناشتنی ته‌رمی كۆرپه‌كه‌ی ئه‌وه‌ی دۆزیه‌وه كه چاوه‌ڕێی نه‌ده‌كرد
وێستگە ستایل-
پیاوێك لاشه‌ی منداڵه تازه له‌دایكبوه‌كه‌ی خسته ناو گۆڕ به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی پێ نه‌چوو گوێی له گریانی كۆرپه‌یه‌ك بوو له ژێر زه‌ویدا.
پۆلیسی ویلایه‌تی "ئۆتار برادیش" له باكوری هندستان ئاشكرای كردوه كه هایتیش سیرۆهی منداڵه‌كه‌ی دوای چه‌ند خوله‌كێك له له‌دایكبوونی گیانی له‌ده‌ستداوه و دواتر ناشتویه‌تی و به‌ڵام له كاتی ناشتنی ته‌رمی منداڵه‌كه‌ی گوێی له ده‌نگی گریانی منداڵێك بووه كه له پارچه‌یه‌ك پێچراوه و له گۆڕستان فڕێدراوه.
سه‌ره‌تا باوكی منداڵه‌كه پێی وابووه منداڵه‌كه‌ی خۆیه‌تی زیندوو بۆته‌وه به‌ڵام دواتر بۆی ئاشكرا بووه كه منداڵی كه‌سێكی دیكه‌یه و فڕێیداوه بۆ ئه‌وه‌ش داوای یارمه‌تی نه‌خۆشخانه‌ی كردوه و منداڵه‌كه گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست.
شایه‌نی باسه نه‌شته‌رگه‌ری له‌باربردنی منداڵی كچ و فڕێدانیان هێشتا نه‌ریتێكی باوه له هندستان چونكه باوكان ئاره‌زووی منداڵی كوڕ ده‌كه‌ن نه‌ك كچ و پێیان وایه ته‌نها كوڕه‌كان ده‌توانن له به‌ڕێوه‌بردنی باری دارای ماڵه‌كه‌یان هاوكاریان بكات.
ساڵی ڕابردو پۆلیس لاشه‌ی 19 كۆرپه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه كه له‌بار براون له‌نزیك نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له نزیك ویلایه‌تی ماهاراشترا و له دوای مردنی ئافره‌تێك كه نه‌شته‌رگه‌ری له‌باربردنی له‌و شوێنه‌دا بۆ ئه‌نجامدرابوو شوێنه‌كه ئاشكرا بوو.
PM:01:24:15/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 7164
جار خوێنراوه‌ته‌وه