به‌وێنه.. جۆكه‌ر له به‌غدایه
وێستگە ستایل-
هونه‌رمه‌ندی عێراقی "ئه‌حمه‌د شه‌وقی " كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكردۆته‌وه و ناوی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی ناوه" جۆكه‌ر له به‌غدایه"
كاره‌كته‌ری پرۆژه‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده " جۆكه‌ره" و بیرۆكه‌كه‌ی له فیلمی جۆكه‌ر وه‌رگیراوه كه هه‌فته‌ی ڕابردوو له سینه‌مای ئه‌مه‌ریكا بڵاوكرایه‌وه و تیایدا "خواكین فینیكس" ڕۆڵی جۆگه‌ری گێڕاوه.
ئه‌م به‌رهه‌مه هونه‌ریه له‌نێوان به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان زۆر خێرا بڵاوكرایه‌وه و وێنه‌كان باس له دۆخی ئه‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردووی به‌غداد ده‌كات كه خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری له چه‌ندین پارێزگای عێراق ئه‌نجامدرا و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له كوژرا و بریندار هه‌بوو.
AM:10:25:14/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 4584
جار خوێنراوه‌ته‌وه