زه‌رده‌چه‌وه له توشبوون به‌م نه‌خۆشیانه ده‌تپارێزێت
وێستگە ستایل-
ماوه‌ی چه‌ندین سه‌ده‌یه زه‌رده‌چه‌وه به "به‌هاراته ئاڵتونیه‌كه" له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان ناسراوه و وه‌ك ده‌ژه هه‌وكردنێكی به‌هێز له جه‌سته‌دا كار ده‌كات.
له پزیشكی نه‌ریتی چینی و هندیه‌كان زه‌رده‌چه‌وه زۆر به‌كارده‌هێنرێت و مێژوی به‌كارهێنانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 4000 ساڵ به‌ر له ئێستا، زه‌رده‌چه‌وه‌ی فرێش و نوێ به‌هۆی بوونی مادده‌ی چالاك له‌ناویدا وایكردوه ببێته یه‌كێك له به‌هاراته به‌سووده‌كان.
ئه‌نجامی توێژینه‌وه پزیشكیه نوێكان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه ده‌كرێت زه‌رده‌چه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری برین و كێشه‌كانی پێست و هه‌ناسه و ته‌نانه‌ت هه‌وكردنی وه‌ره‌می مه‌ترسیداریش به‌كاربهێنرێت .
زه‌رده‌چه‌وه ده‌وڵه‌مه‌نده به كانزاكانی "كالسیۆم و ئاسن و پۆتاسیۆم و مه‌نگه‌نیز و مس و مه‌گنسیۆم" و ئه‌مه‌ش سنورێك بۆ هه‌وكردنی ناو كۆئه‌ندالمی هه‌رس داده‌نێت به‌هۆی بوونی پێكهاته‌ی دژه ئۆكسێنه‌ر له‌ناویدا و هاوكات مرۆڤ له ئه‌گه‌ری توشبوون به شێرپه‌نجه پارێزراو ده‌كات.
ئه‌م جۆره‌ی به‌هاران زۆر چالاكه له زوو نه‌هێشتنی هه‌وكردنی جومگه و كۆئه‌ندامی هه‌رس و مێشك چالاك ده‌كات و مه‌ترسی توشبوون به زه‌هایمه‌ر كه‌مده‌كاته‌وه و پزیشكان ڕێنمووی دایكان ده‌كه‌ن له ماوه‌ی دووگیانی‌دا زه‌رده‌چه‌وه بخۆن بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌وكردنی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌یان پارێزراوبن.
AM:09:35:14/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 4032
جار خوێنراوه‌ته‌وه