ڤیدیۆ: گۆرانیه‌كی دیكه‌ی منداڵه ئاو فرۆشه‌كه بڵاوكرایه‌وه
وێستگە ستایل-
چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ئێستا له‌نێوان به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ڤیدیۆیی منداڵێكی یه‌مه‌نی بڵاویه‌وه كه ئاو ده‌فرۆشێت به‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی له شه‌قامه‌كاندا تێپه‌ڕ ده‌بن و له‌گه‌ڵیدا گۆرانی ده‌ڵێت.
عومه‌ر ئه‌حمه‌د منداڵێكی یه‌مه‌نیه و له ده‌وروبه‌ری سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن ئاو ده‌فرۆشێت و به ده‌نگێكی خۆش ئه‌و شۆفێرانه‌ی سه‌رسام كردوه كه به‌سه‌ر شه‌قامه‌كه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بن و له گۆرانیه‌كه‌یدا به ته‌واوه‌تی ئازار و ئه‌و ناڕه‌حتیانه ده‌رده‌كه‌وێت كه دانیشتوانی یه‌مه‌ن له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی جه‌نگی یه‌مه‌ن به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن.
پێگه‌ی ڕوسیا الیوم ڤیدیۆیه‌كی ئه‌م منداڵه‌ی بڵاوكردۆته‌وه كه تیایدا گۆرانیه‌كی دیكه ده‌ڵێت و پێده‌چێت ببێته یه‌كێك له هونه‌رمه‌نده ده‌نگ خۆشه‌كان و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان پاڵپشتی زۆر ده‌كرێت.
AM:09:00:14/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 13720
جار خوێنراوه‌ته‌وه