زۆر نوستن هۆكاری توشبوونه به نه‌خۆشیه‌كی بێ چاره‌سه‌ر
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی كۆمه‌ڵێك له‌و توێژینه‌وانه‌ی به‌م دواییانه ئه‌نجامدرا باس له‌وه ده‌كرا كه‌مخه‌وی مرۆڤ توشی نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر ده‌كات به‌ڵام نوێترین توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه زۆر نوستن ئه‌گه‌ری توشبوون به زه‌هایمه‌ر زیاد ده‌كات.
توێژه‌ره‌وه‌كان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی شه‌وانه زیاتر له 9 كاتژمێر ده‌خه‌ون ئه‌وه توانای فێربوونی زمانیان كه‌متره له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌متر ده‌خه‌ون و له به‌رامبه‌ردا نوستن كه‌متر له 6 كاتژمێر هه‌مان زیانی هه‌یه و خه‌وی نمونه‌ی و پێویست بۆ له‌شی مرۆڤ 7 بۆ 8 كاتژمێره نه زیاتر و نه كه‌متر .
ده‌رئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه ئه‌و كه‌سانه‌ی‌هه‌موو شه‌وێك 9 كاتژمێر ده‌خه‌ون ئه‌وه دوای 7 ساڵ توانای مێشكیان به‌ڕێژه‌ی %22 كه‌مده‌كات و توانای قسه‌كردنیان به ڕێژه‌ی %20 داده‌به‌زێت و یاده‌وه‌ریان به‌ڕێژه‌ی %13 لاواز ده‌بێت.
نوستنی زۆر چڕی مادده‌ی سپی (white matter hyperintensities) له‌سه‌ر مێشك زیاد ده‌كات و ئه‌مه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كی توشبوون به خه‌ڵه‌فان و جه‌ڵته‌ی مێشك و كه‌مبوونه‌وه‌ی توانای فێربوونه و مێشك خوێنی بۆناچێت به بڕی پێویست.
AM:09:28:13/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 5592
جار خوێنراوه‌ته‌وه