‌ده‌بێت چی بكرێت كاتێك چاوی كۆرپه‌یه‌كی تازه‌ له‌دایكبوو به‌م جۆره‌ بێت؟

وێستگە ستایل-


هه‌ندێكجار كه‌ منداڵ به‌ شێوه‌یه‌كی سروشتی له‌دایك ده‌بێت یه‌ك چاو یان هه‌ردوو چاوی  په‌ڵه‌ی‌ سوری خوێن تیایدا دروست ده‌بێت و دایكان و باوكان پرسیاری ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر دوای له‌دایكبوونی كۆرپه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی هه‌ستیان به‌م حاڵه‌ته‌ كرد ده‌بێت چی بكه‌ن؟

دكتۆر ئاوات واژەیی پزیشكی پایه‌ بڵندی منداڵان وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ ده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێت" پێویست بە ھیچ جۆرە چارەسەرێک ناکات و نزیکەی نیوەی ئەو منداڵانەی بە ئاسایی لەدایک دەبن ئەم حاڵەتەیان ھەیە و دوای دوو ھەفتە چاک دەبێت، گرفتی تەندروستی نابێت لە داھاتوودا. ھەندێ جار لەو منداڵانەشدا ڕوودەدات کە بە نەشتەرگەری لەدایک دەبن."

له‌به‌ر ئه‌وه‌ دایكان و باوكان له‌ كاتی هه‌ستكردن به‌م حاڵه‌ته‌ پێویست ناكات توشی دڵه‌ڕاوكێ ببن چونكه‌ دۆخه‌كه‌ سروشتی و ئاساییه‌ و دوای چه‌ند ڕۆژێك چاك ده‌بێته‌وه‌.


AM:09:00:13/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 3472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل