‌ئەم هەڵانە لەگەڵ کەسێکدا مەکەن کە (تا)ی‌ هەیە

وێستگە ستایل-


بەگشتی پلەی گەرمی لەشی‌ مرۆڤ بە منداڵ و گەورەوە لە نێوان (٣٦.٥)- (٣٧.٥) پلەدایە. کاتێک پلەی گەرمی لەشی کەسێک دەگاتە سەرو (٣٨) پلە، ئیتر ئەو کەسە تای هەیە.برینداری، چوونە ژوورەوەی میکرۆب و ڤایرۆس بۆ لەش، هەوکردن، دڵه‌ڕاوكێ یەکێکن لەهۆکارەکانی‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌.

زۆرجار تا دەبێتە هۆی زۆرخەوتن یان بێخەویی، وڕبوون،بزڕکاندن(لەبەر خۆوە یاخود بەدەم خەوەوە قسە کردن، کۆکە، ڕشانەوە) و چەندی تر.

چەند مامەڵەیەکی‌ هەڵە لەکاتی‌ (تا) لێهاتن و بەرزبوونەوەی‌ پلەی‌ گەرمی‌ لەشدا:

1-  نابێت بەهیچ جۆرێک کەسی تالێهاتوو دابپۆشرێت، بەڵکو پێویستە زۆرترین هەوا بەر لاشەی بکەوێت.

2-  نابێت ئاوی سرکە، یاخود ئەسپرین تێکەڵی ئاوی سارد بکرێت و بدرێت بە کەسی تالێهاتوو یان لەجەستەی‌ بدرێت، چونکە ئەوە تایەکەی زیاتر دەکات.

3- نابێت ئاوی سارد یاخود سەهۆڵ لە لەش و ڕووخساری کەسەکە بدەن، چونکە ئەوە وای لێ دەکات لەشی ساردببێتەوە، بەڵام خانەکانی ناوەوەی نەخۆشەکە هەوڵی هاوسەنگ کردنەوەی ئەو ساردییە دەدەن و تای نەخۆشەکە زیاتر دەبێت.

4-  نابێت دەوری کەسەکە قەرەباڵغبێت، چونکە هەناسەدانی ئەستەم دەکات و تایەکەی بەرزت دەبێتەوە.

هەنگاوە راست ودروستەکان لەگەڵ کەسێک کە (تا) ی‌ هەیە:

- دەبێت بە هەستیارییەوە مامەڵە لەگەڵ منداڵدا بکرێت لەکاتی تالێهاتندا، چونکە گریان و ناڕەحەت بوون دەبێتە هۆی زیاتر بەرزبوونەوەی تایەکەی.

- دەکرێت (بنباڵ) و لای ڕان و ناوچاوانی تالێهاتوو بە پارچە پەڕیەکی تەڕ بە ئاوی شلەتێن بسڕدرێت.

- کەم کەم ئاو بدرێت بە کەسی تالێهاتوو باشە، چونکە یارمەتی دابەزینی تایەکەی دەدات.

- ئەگەر پلەی گەرمیی لەشی کەسێک گەیشتە (٣٩) پلە، یاخود لەگەڵ تادا ڕشانەوە و سکچوونی لەگەڵدابوو، پێویستە بە زوویی بگەیەندرێتە بەردەستی پزیشک رەنگە ببێتە هۆی توشبوون بە ڕەبۆ و گەشکە و هەوکردنی گەدە و چەند نەخۆشییەکی تر.

س: تاقیگەی دایک بۆ شیکاری نەخۆشیەکان


PM:12:41:08/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 1260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌