‌هۆكار و زیانه‌كانی وشكبوونه‌وه‌ی‌ پێست

وێستگە ستایل-

له‌ وه‌رزی پایز و زستان زۆر كه‌س به‌ ده‌ست گرفتی وشكبوونه‌وه‌ی‌ پێستیان ده‌ناڵێنن، به‌ زانینی هۆكاره‌كانی ئه‌م كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ره‌كه‌ش ئاسان ده‌بێت، له‌م بابه‌ته‌دا دکتۆر شادیار ئەکرەم پسپۆڕی جوانکاری و نەخۆشیەکانی پێست هۆكار و زیانه‌كانی وشكبوونه‌وه‌ی‌ پێست ده‌خاته‌ ڕوو.

هۆکاری دەرەکی ‎:

1- گۆڕین و ووشکی وەرز بە تایبەت لە زستان و پایز. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ دابەزینی ڕادەی شێی هەوا و بەکارهێنانی گەرمکەرەوە کە هەوای ژوورەوە گەرم و ووشک دەکات.

2- زۆر بەکارهێنانی ماکیاج و ماددە کیمیایەکان و سابوونی ووشکەرەوە.

3- زۆر خۆشۆردن بە سابوون. بۆ ئەوەی پارێزگاری لە شێداری پێستمان بکەین دەبێت هەفتەی دوو جار بە سابوون خۆمان بشۆرین و لەوە زیاتر تووشی ووشکبونەوەی پێست ئەبین.

4- زۆر بەرکەووتنی تیشکی خۆر وگەرمی کە دەبێتە هۆی ووشکبوون و چرچبوونی پێست.

5-  هەستیاری پێست بۆ جل و بەرگ بە تایبەت بۆ خوری.

6- پەستان بۆ سەر پێست دەبێتە هۆی ووشک بوون و قڵیشان وەکو قڵیشانی پاژنە پێی. ‌ 

 هۆکاری ناوەکی:

1- بوونی نەخۆشی ئیکزیما و سەدەف و دەردەماسی و شەکرە و ڕەبوو.
2- کەم خواردنەوەی ئاو و کەمی ئاو لە لەش بە هۆی سکچوون و ناتەواوی ڕیخۆڵە.
3-  بەتەمەندا چوون.
4- بەکارهێنانی چارەسەر و دەرمان بۆ نەخۆشی .
5-  بوونی نەخۆشی دەرونی و وەسواسی پاکوخاوێنی کە دەبێتە هۆی زۆر خۆشۆردن و دەست شۆردن ‎

ماک و کێشەکانی چین؟ ‎

1-لەگەڵ ووشک بوونی پێست خوران و سووربونەوە و هەستیاری نەخۆشیەکانی پێست زیاد دەکات بە تایبەتی دێرمەتایتس و ئەکزیما.
2-چرچ و لۆچی پێست زووتر درووست دەبێت.
3- تووشی هەوکردنی بەکتریای پێست دەبێت.


AM:09:13:06/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 748 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل