5 هه‌ڵه هاوسه‌ره‌كان به‌ره‌و جیابونه‌وه ده‌بات
وێستگە ستایل-
مه‌رج نیه كاتێك دوو كه‌س هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن به ته‌واوه‌تی ڕه‌فتاره‌كانی یه‌كتریان پێ قبوڵ بێت و به باشی بزانن به‌ڵام دوباره كردنه‌وه‌ی پێنج هه‌ڵه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هۆكاره بۆ نزیكبوونه‌وه‌ی له جیابونه‌وه.
1- ڕەخنە: ئەو كاتەی بەشێوەیەكی بەردەوام ڕەخنە لە هاوسەرەكەت دەگریت ئەوە وادەكات هاوسەرەكەت لێت دوور بكەوێتەوە ، دوور بكەوەرەوە لە ڕەخنەگرتنی بێ بنەما .
2- ڕۆتبن: دووبارە بوونەوەی ڕۆتینی ڕۆژانە وادەكات بێزار ببیت لە ژیانی ڕۆژانەدا و هەریەك لە هاوسەرەكان بیر لەوە بكەن كەسێكی دیكە بخەنە ژیانیانەوە و بیر لە جیابونەوە بكەنەوە .
3- دووربكەوەرەوە لە ڕەفتاری خۆ بەراورد كردن بە ژیانی هیچ كەسێك ، خۆبەراورد كردن بە كەسانی دیكە كێشەت بۆ دۆوست دەكات لەگەڵ هاوسەرەكەت ، لەم هەڵەیە دوور بكەوەرەوە بۆ ئەوەی توشی كێشە نەبیت لەگەڵ هاوسەرەكەت .
4-خۆسەپاندن بەسەر هاوسەرەكەت وادەكات لێت بێزار ببێت و ئارەزووی ئەوە نەكات بتبینێت و تەنانەت ئارەزووی ئەوە نەكات بگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە و لەم كاتەدا خۆت وادەكەیت بەرامبەرەكەت ڕقی لێت ببێتەوە .
5- هەوڵبدە بیركردنەوەكانت گونجاو بێت هەرگیز لەخۆتەوە بڕیار مەدە لەسەر بەرامبەرەكەت ، چونكە ڕەنگە هەندێك كات ئەو بیركردنەوەی تۆ ببێتە مایەی دروستكردنی كێشەی گەورە لە نێوانتاندا و پەیوەندیەكەتان بەرەو كۆتای بڕوات .
PM:12:26:24/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2020
جار خوێنراوه‌ته‌وه