چوار ڕاستی ده‌بێت له‌سه‌ر خۆت بیزانیت
وێستگە ستایل-
دوای به‌سه‌ر بردنی ته‌مه‌نێك ڕه‌نگه مرۆڤ له هه‌ندێك نهێنی تایبه‌ت له‌سه‌ر خودی خۆی تێبگات، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی كات به‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌دا بڕوات باشتر وایه ئه‌م نهێنیانه له‌سه‌ر ژیانی خۆت بزانیت.
1- كه‌سه زیره‌كه‌كان هاوڕێیان كه‌مه:
پسپۆڕٍانی ده‌رونی ئه‌وه‌یان یه‌كلا كردۆته‌وه كه‌سه زیره‌كان هاوڕێیان كه‌مه چونكه مێشكیان سه‌رقاڵی لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌یه كه تیایدا قاڵ بۆته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مرۆڤ پێویستی به‌وه هه‌یه هاوسه‌نگی ژیانی خۆی ڕابگرێت و په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست بكات.
2- خه‌مۆكی ڕه‌نگیش له‌پێش چاوی مرۆڤ ده‌گۆڕێت:
ڕه‌نگه زۆر كات له‌و كه‌سانه‌ی خه‌مبارن ئه‌وه‌ت بیستبێت كه دنیا له‌پێش چاوی تاریك بووه، به‌ڵام خۆی ئه‌مه ڕاستیه‌و و زانست سه‌لماندویه‌تی ئه‌و كاته‌ی مرۆڤ خه‌مبار ده‌بێت تۆڕی چاوی هه‌ستیاری كه‌مده‌بێته‌وه و به‌هۆیه‌وه ناتوانێت ڕه‌نگه‌كان به جوانی ببینێت.
3-ئه‌وكاته‌ی باسی پلانه‌كانت ده‌كه‌یت ئه‌وه جێ به‌جێی ناكه‌یت:
هه‌وڵبده پلانه‌كانی خۆت بۆ كه‌س باس مه‌كه چونكه به‌رده‌وام باسكردنه‌وه‌ی پلانه‌كانت بۆ كه‌سانی ده‌وروبه‌ر واده‌كات مێشك باوه‌ڕ به‌وه بكات كاره‌كه‌ت كردوه و به‌هۆیه‌وه پلانه‌كه‌ت جێ به‌جێ ناكه‌یت.
4-گه‌نجه‌كان زیاتر له به‌ته‌مه‌نه‌كان خه‌مبارن:
ئه‌نجامی توێژینه‌وه نوێكان تیایدا هاتوه زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشه‌ی خه‌مۆكیان هه‌یه ته‌مه‌نیان خوار 30 ساڵه.
PM:10:42:23/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 3552
جار خوێنراوه‌ته‌وه