شۆكۆلاته‌ی نوتێلا و فیریرۆروشیه به ئاره‌قی منداڵانی كورد دروست ده‌كرێت
وێستگە ستایل-
توركیا سێ له‌سه‌ر چواری پێویستی جیهان به كه‌ستانه دابین ده‌كات و یه‌كه‌م كڕیاری ئه‌م به‌رهه‌مه هه‌ردوو كۆمپانیای ناوداری جیهانی شۆكلاته "نوتێلا و فیریرۆروشیه" یه و زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش كه ئه‌م به‌رهه‌مه تایبه‌ته‌كه له كێڵگه‌كان كۆده‌كه‌نه‌وه خێزانه ئاواره كورده‌كانی توركیان و له ناویاندا منداڵ هه‌یه كه بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكی درێژ له كاركردن بڕێكی زۆر كه‌م له پاره وه‌رده‌گرن.
محمد كلاجی كه بڕێكی زۆر له كه‌ستانه له هه‌گبه‌كه‌یدا و كێشه‌كه‌ی 35 كیلۆگرامه ئه‌و كاته‌ی گوێی له وشه‌ی"كه‌ستانه" ده‌بێت ئه‌و ماندوێتی و كاركردنی زۆر دێت به خه‌یاڵیدا.
له نزیك محمد خێزانێكی دیكه‌ی ئاواره‌ی كورد هه‌یه كه باوكه‌كه به گۆچانه‌كه‌ی ده‌كێشێت به داری كه‌ستانه‌كه و هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی ده‌چه‌مێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ری ئه‌م داره كۆبكه‌نه‌وه و نزیكه‌ی 10 كاتژمێر كارده‌كه‌ن به به‌رزایه‌وه كه ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌هه‌ر كاتێكدا بێت یه‌كێك له‌وان هاوسه‌نگی خۆی له‌ده‌ست بدات و بكه‌وێته خواره‌وه، له‌ناو ئه‌م كرێكارانه منداڵ هه‌یه كه له ته‌مه‌نی 10 و 11 ساڵدان و كارده‌كه‌ن به شێوه‌یه‌كی نایاسایی چونكه ئه‌مه له یاسای وڵاتی توركیا ڕێگه پێ نه‌دراوه.
ساڵانه له مانگی 8 ئه‌م به‌رهه‌مه كۆده‌كرێته‌وه و كێڵگه‌كان به درێژای كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریای ڕه‌ش له توركیا درێژ ده‌بنه‌وه و ڕێژه‌ی %70 ی پێویستی جیهان به كه‌ستانه دابین ده‌كه‌ن.
زۆرینه‌ی ئه‌و كرێكارانه‌ی له‌م كێڵگانه‌دا كارده‌كه‌ن خه‌ڵكی باشور و ڕۆژهه‌ڵاتی توركیان و زۆینه‌یان له خێزانه كورده هه‌ژاره‌كانن و هه‌ر یه‌كێك له‌وان بۆ 10 كاتژمێر كاركردن ته‌نها 95 لیره‌ی توركیان پێ ده‌درێت كه ده‌كاته 16 دۆلار و ئه‌گه‌ر ته‌واوی ئه‌ندامه‌كانی خێزانێك به‌یه‌كه‌وه ئه‌م كاره بكه‌ن ئه‌وه پاره‌ی كه‌متریان پێ ده‌درێت كه ده‌گاته 65 بۆ 50 لیره‌ی توركی بۆ 10 كاتژمێر كاركردن.
PM:04:05:23/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 5020
جار خوێنراوه‌ته‌وه