كۆمه‌ڵێك گه‌نج ڕێگه‌یه‌كی جیاوازیان بۆ گه‌یشتن به ئه‌وروپا تاقیكرده‌وه
وێستگە ستایل-
به‌رده‌وام لێشاوی كۆچكردن له وڵاته هه‌ژار نشینه‌كانی به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا به‌رده‌وامه و هه‌ر جارێكێش بۆ گه‌یشتن به‌م خه‌ونه ڕێگه‌ی جیاواز به‌كارده‌هێنن، دواین كۆمه‌ڵه كۆچبه‌ری سووری له كاتی گه‌یشتنیان به فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌سینا ئه‌م ڕاستیه ده‌سه‌لمێنێت.
پیاوانی پۆلیس له یۆنان ژماره‌یه‌ك یاریزانی تۆپی باله یان ده‌ستگیر كرد كه له ئۆكرانیاوه چوبونه ئه‌سینا بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێوه بچن بۆ سویسرا و ئاماده‌بن له پاڵه‌وانێتی وه‌رزشی له زیورخ، هه‌تا ئێره‌ش بابه‌ته‌كه ئاساییه كه تیپێكی وه‌رزشی بچێت بۆ وڵاتێكی دیكه به‌ڵام ئه‌وه‌ی نائاساییه ئه‌م كۆمه‌ڵه گه‌نجه هیچیان یاریزان نه‌بوون له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌واوی پێویستیه‌كانی وه‌رزشه‌وانیان له‌گه‌ڵ خۆیان بردبوو و هه‌وڵی ئه‌وه‌یانداوه كه له ئه‌سیناوه ڕاسته‌وخۆ بچن بۆ سویسرا.
ئه‌وه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵه گه‌نجه‌ی ئاشكرا كردوه پاسپۆرته ساخته‌كانیان بووه و ڕاپۆرته‌كان له‌مه زیاتر زانیاری دیكه‌یان بڵاونه‌كردۆته‌وه.
شایه‌نی باسه له ئه‌مساڵدا نزیكه‌ی 36 هه‌زار كه‌س چونه‌ته یۆنان بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێوه بچنه وڵاتێكی ئه‌وروپی و چه‌ندین جار ناكۆكی و پێكدادان له‌نێوان كۆچبه‌ران و پۆلیسی ئه‌و وڵاته ڕویداوه.
PM:03:23:23/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 6452
جار خوێنراوه‌ته‌وه