به‌كارهێنانی مۆبایل له توالێت مه‌ترسی توشبوون به‌م نه‌خۆشیه زیاد ده‌كات
وێستگە ستایل-
زۆر كه‌س له‌سه‌ر ئه‌وه ڕاهاتوون مۆبایله‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌نه توالێت و ئه‌نته‌رنێت به‌كاربهێنن به‌ڵام پزیشكه‌كان هۆشداری له‌م هه‌ڵه‌یه ده‌ده‌ن.
پزیشكه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن مانه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له توالێت و گه‌ڕان به‌ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشی مایسیری زیاد ده‌كات، به‌جۆرێك له هه‌ندێك حاڵه‌تدا نه‌شته‌رگه‌ری ده‌بێته تاكه ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ر.
مایسیری هه‌ڵئاوسان و برینداربوونی ده‌رچه‌ی كۆمه و زۆرجار ده‌بێته هۆی كۆبوونه‌وه‌ی خوێن له ده‌رچه‌ی كۆمدا و ئازاری نه‌خۆش ده‌دات له كاتی پیسایی كردن‌دا.
خوراندن و ئاوسانی كۆم و ئازار و هه‌ستكردن به نائارامی له كاتی دانیشتن و خوێن به‌ربوون له‌كاتی چونه توالێت و په‌ستان خستنه سه‌ر كۆم له نیشانه دیاره‌كانی توشبونه به‌م نه‌خۆشیه.
چاره‌سه‌ری سروشتی و گۆڕینی شێوازی ژیان و خواردنی ژه‌مه‌كان و دواتر چاره‌سه‌ری پزیشكی له ڕێگا دیاره‌كانی ڕزگاربوونه له مایسیری .
PM:02:53:23/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2404
جار خوێنراوه‌ته‌وه