باشترین كاته‌كان بۆ نه‌شته‌رگه‌ری دڵ و به‌كارهێنانی ده‌رمانی په‌ستانی خوێن
وێستگە ستایل-
ئه‌گه‌ر له ڕۆژدا پێستت توشی برینداری یان سوتان ببێت ئه‌وه ئه‌گه‌ری چاكبوونه‌وه‌ی دووجار زیاتره له‌چاو پێستی ئه‌و كه‌سه‌ی به شه‌ودا بریندار بوبێت یان سوتابێت.
پزیشكه‌كان ڕێنموی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت كوتانی وه‌رزی وه‌ربگرن ئه‌وه باشتر وایه به‌یانیان ئه‌م كاره بكه‌ن چونكه له كاتژمێر 9 بۆ 11 ی به‌یانی تێكڕای دروستكردنی دژه ته‌نه‌كان له جه‌سته‌دا چوار هێنده‌ی ئه‌و بڕه‌یه كه له ئێواراندا جه‌سته دروستی ده‌كات .
هه‌ركات پێویستت به نه‌شته‌رگه‌ری دڵ هه‌بوو ئه‌وه ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ت له ژیان زۆر زیاتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر دوای نیوه‌ڕۆ نه‌شته‌رگه‌ری بكه‌یت.
تامی نارتینۆ به‌ڕێوبه‌ری سه‌نته‌ری پشكنینی دڵ و ملوله‌كانی خوێن له زانكۆی گویلف له ئونتریۆ له كه‌نه‌دا ده‌ڵێت" ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كان له ڕۆژدا بكرێت جیاوازه له ئه‌نجامی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریانه‌ی له شه‌ودا ده‌كرێت و ئه‌مه‌ش یارمه‌تی پزیشكه‌كان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كه‌ی گونجاوترین كاته بۆ ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری بكه‌ن یان ده‌رزی و كوتان بۆ نه‌خۆشه‌كان به‌كاربهێنن بۆ توشبوانی شێرپه‌نجه و نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ته‌نانه‌ت هه‌وكردنی جومگه‌كان و هه‌ستیاری بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆش كه‌مترین مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هه‌بێت"
جۆن ئونیل زانای بواری زینده‌وه‌رزانیه له زانكۆی كامبریدج ده‌ڵێت" خانه‌كانی جه‌سته به جۆرێك ڕێكخراون كه له به‌یانیاندا ئه‌گه‌ر برین له‌سه‌ر جه‌سته دروست ببێت ئه‌وه زوو چاك ببێته‌وه چونكه كه‌مجار هه‌یه نیوه‌ی شه‌و یان كاتی نوستن برینداربوون ڕوبدات"
ئه‌م زانایه ده‌شڵێت" خانه لیمفیه‌كان یارمه‌تی شانه برینداره‌كان ده‌ده‌ن كۆلاجین دروست بكات و ئه‌مه‌ش ده‌نوسێت به خانه‌كانی پێسته‌وه و له ڕۆژدا زۆر خێرا ئه‌م گواستنه‌وه‌یه ڕووده‌دات كاتێك برینداری له‌سه‌ر جه‌سته ڕوبدات بۆ زوو چاكبوونه‌وه"
كاتژمێری بایلۆجی جه‌سته كار له زوو چاكبوونه‌وه‌ی سوتاوی ده‌كات بۆنمونه ئه‌و كه‌سه‌ی له شه‌ودا شوێنێكی جه‌سته‌ی بسوتێت ئه‌وه 11 ڕۆژ دره‌نگتر چاك ده‌بێته‌وه له‌چاو كه‌سێك كه به ڕۆژ سوتابێت.
به‌كارهێنانی ده‌رمانی دابه‌زاندنی په‌ستانی خوێن وه‌ك "فالستاران" به‌ڕێژه‌ی %60 كاریگه‌ری زیاتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر نه‌خۆش له ئێواراندا بیخوات له چاو ئه‌وه‌ی نه‌خۆش له به‌یانیان دوای هه‌ستان له خه‌و بیخوات و باشترین كاتیش بۆ به‌كارهێنانی ده‌رمانی ئه‌سپرین ئێوارانه.
AM:09:54:23/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 3044
جار خوێنراوه‌ته‌وه