پێنج ڕێگه بۆ چارەسەری چاوکزی
وێستگە ستایل-
ئەگەر بینایی چاو بە ڕێژەیەکی کەم کز بوبوو، وە کەسی توشبوو هەستی پێنەکرد، یان گرفتی ڕۆژانەی بۆ دروست نەکردبوو پێویستی بە چارەسەر نیە.
چارەسەری چاوکزی بەندە بە هۆکار و جۆری چاوکزییەکە، بە شێوەیەکی گشتی ئەم ڕێگایانە هەیە بۆ چارەسەری کەموکورتی بینایی و دكتۆر دکتۆر ماکۆک محمد پزیشکی نەخۆشی و نەشتەرگەری چاو لهم بابهتهدا باسی دهكات.
1- چاویلکە: ئاسانترین و سەلامەتترین جۆری چارەسەرە.
2- هاوێنەی لکاو: بە پێی پلەی چاوکزییەکە هاوێنەیەکی تەنک و ڕوون دروست دەکرێت و دەخرێتە سەر شوشێنەی چاو. دانانی ئەم جۆرە هاوێنەیە کاتییە و پێویستە زوو زوو لاببرێت و دابنرێتەوە.
3- لەیزەر: چەندین جۆر و شێوازی لەیزەر هەیە بۆ چارەسەری چاوکزی، باوترینیان: لەیزک و PRK.
4- نەشتەرگەری: دانانی هاوێنەی چاو بە نەشتەرگەری لەناو چاودا و بە هەمیشەیی.
5- چارەسەری هەر نەخۆشی و گرفتێکی تری چاو کە هۆکار یان هاندەری چاوکزی بێت.
AM:09:13:23/09/2019
ئهم بابهته 10684
جار خوێنراوهتهوه