ڤیدیۆ: ئه‌شكه‌نجه‌ی منداڵه سێ ساڵه‌كه‌ی ده‌دات و پۆلیس ده‌ستگیری كرد
وێستگە ستایل-
پۆلیسی سعودیه ئه‌و پیاوه‌ی ده‌ستگیر كرد كه ئه‌شكه‌نجه‌ی منداڵه ته‌مه‌ن 3 ساڵه‌كه‌ی ده‌دات و داوای لێده‌كات به پێوه بوه‌ستێت و جگه له‌وه‌ش ڤیدیۆیی لێدانی منداڵه‌كه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكردۆته‌وه.
ئه‌م پیاوه خاوه‌نی چوار منداڵه و به ڕه‌گه‌ز فه‌ڵه‌ستینی یه و له سعودیه ده‌ژی، له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت داوا له منداڵه‌كه‌ی ده‌كات به پێوه بوه‌ستێت به‌ڵام منداڵه‌كه به‌هۆی بێ تواناییه‌وه ناتوانێت ئه‌وه بكات له به‌رامبه‌ردا باوكی لێی ده‌دات و ئازاری ده‌دات، دوای بڵاوبووه‌نه‌وه‌ی ڤیدیۆكه به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه ده‌كه‌ن منداڵه‌كه له‌م پیاوه بسه‌نێته‌وه و بدرێته ده‌ست شوێنێكی باشتر بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره بكرێت.
باوكی منداڵه‌كه جگه له‌وه‌ی داوای لێبوردنی كردوه بۆ ئه‌و ڕه‌فتاره نه‌شیاوه‌ی نواندویه‌تی و هاوسه‌ره‌كه‌ی تۆمه‌تبار كردوه كه ڤیدیۆكه‌ی بڵاوكردۆته‌وه و ئه‌و ده‌ڵێت" دۆخی ده‌رونیم زۆر خراپ بووه و ته‌نها هه‌وڵی ئه‌وه‌مداوه منداڵه‌كه‌م فێری ڕۆشتن بكه‌م"
AM:11:43:22/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 11044
جار خوێنراوه‌ته‌وه