به‌وێنه.. كارداشییان نه‌خۆشیه‌كه‌ی ئاشكرا كرد
ئه‌ستێره‌ی ته‌له‌فیزۆنی ئه‌مه‌ریكی "كیم كارداشیان" وورده‌كاری نه‌خۆشیه‌كه‌ی له‌ڕێی چه‌ند وێنه‌یه‌كه‌وه ئاشكرا كرد كه له ته‌مه‌نی 13 ساڵیه‌وه توشی بووه و تا ئێستاش له‌گه‌ڵیدایه.
كارداشیان چه‌ند وێنه‌یه‌كی بێ ماكیاجی خۆی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت په‌ڵه‌ی سوور له‌سه‌ر ڕوخسار و ته‌واوی جه‌سته‌ی بڵاوبۆته‌وه و ده‌ڵێت" پزیشك پێی وتوم كه توشی هه‌وكردنی جومگه‌ی سه‌ده‌فی بووم" ئه‌م نه‌خۆشیه جۆرێك هه‌وكردنه كه توشی جومگه‌كان ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه ڕه‌ق ده‌بێت.
شوێنی ئه‌م په‌ڵانه‌ی سه‌ر پێستی نه‌خۆش ده‌گۆڕێت و هه‌رجاره‌ی له شوێنێكی جه‌سته‌دا په‌ڵه‌ی سوور دروست ده‌بێت به‌ڵام كیم ده‌ڵێت" به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌سه‌ر قاچی ڕاستی به‌رده‌وام ئه‌م جۆره په‌ڵانه هه‌یه و له‌ڕێی ماكیاجه‌وه ده‌یشارێته‌وه.
AM:11:22:22/09/2019