بازرگانی به ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته له ئێران ڕووی له‌زیاد بوون كردوه
وێستگە ستایل-
ڕاپۆرتێكی پزیشكی له وڵاتی ئێران ئاشكرای كردوه ئه‌و كه‌سانه‌ی بازرگانی به ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤه‌وه ده‌كه‌ن پاره‌یه‌كی زۆریان ده‌ست ده‌كه‌وێت و بۆ ئه‌وه‌ش سوودیان له دۆخی هه‌ژاره‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ش وه‌رگرتوه كه ئالوده‌ی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر بوون.
ئه‌م ڕاپۆرته كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی ناڕازی له ئێران بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتوه هه‌ندێك كه‌س بازرگانی به گورچیله و جگه‌ر و گلێنه‌ی چاو ده‌كه‌ن و له مانگێكدا بڕی 45 هه‌زار جونه‌ی ئه‌سته‌رلینیان ده‌ست ده‌كه‌وێت و ده‌بنه ڕاوچی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێویستیان به بڕێكی زۆر له پاره هه‌یه و ئه‌و كه‌سانه ڕازی ده‌كه‌ن كه ئالوده‌ی ماده‌ی هۆشبه‌رن بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ستكه‌وتنی بڕێك له مادده‌ی هۆشبه‌ر ئه‌ندامه‌كانی له‌شیان بفرۆشن و بۆ ئه‌وه‌ش ڕیكلام به دیواری شوێنه گشتیه‌كان هه‌ڵده‌واسن.
یه‌كێك له شه‌قامه گشتیه‌كانی تاران له ئێستادا به شه‌قامی گورچیله ناسراوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له ڕیكلام بۆ فرۆشتنی گورچیله له‌لایه‌ن بازرگانه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ تیایدا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
گورچیله یه‌كێكه له‌و ئه‌ندامانه‌ی كه زۆر داواكاری له‌سه‌ره و نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 10 هه‌زار بۆ 50 هه‌زار دۆلار و نرخی گلێنه‌یه‌كی چاو 20 هه‌زار دۆلاره و مۆخی ئێسك نرخه‌كه‌ی 10 هه‌زار دۆلاره و هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م بازرگانی كردنه به ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه بۆ خراپی ئه‌و دۆخه داراییه‌ی كه ئه‌و وڵاته تێی كه‌وتوه.
ساڵانه له ئێران هه‌زاران گورچیله ده‌فرۆشرێت و زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گورچیله‌كانیان ده‌فرۆشن ته‌مه‌نیان له‌نێوان 22 بۆ 34 ساڵه.
PM:12:41:21/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 4484
جار خوێنراوه‌ته‌وه