بۆ جوانكاری نینۆكه‌كانی چووه سه‌نته‌رێكی جوانكاری و توشی نه‌خۆشیه‌كی مه‌ترسیدار بوو
وێستگە ستایل-
تۆڕی فۆكس نیوز له‌ڕێی هه‌واڵێكه‌وه مه‌ترسیه‌كانی سه‌ردانكردنی ساڵۆنه‌كانی تایبه‌ت به گرنگیدان به نینۆكی ئاشكرا كردوه به تایبه‌ت ئه‌و سه‌نته‌رانه‌ی كه هیچ گرنگی به بنه‌ماكانی پاكوخاوێنی ناده‌ن.
خانمێك له ویلایه‌تی تینیسی ئه‌مه‌ریكی په‌نجه‌كانی توشی حاڵه‌تێكی مه‌ترسیدار بوون دوای ئه‌وه‌ی بۆ جوانكاری نینۆكه‌كانی سه‌ردانی سه‌نته‌رێكی جوانكاری كردوه و له‌وێ له‌ڕێی ئه‌و ئامێرانه‌ی بۆی به‌كارهێنراوه ڤایرۆسی نه‌خۆشیه‌كه‌ی بۆ گوازراوه‌ته‌وه.
جین ده‌ڵێت" دوای تێپه‌ڕبوونی مانگێك به‌سه‌ر سه‌ردانكردنی ئه‌و ساڵۆنه‌ی بۆی چووم هه‌ستم به ئازارێكی زۆری نینۆكه‌كانم كرد و ته‌نانه‌ت به‌هۆیه‌وه خه‌وم لێ نه‌ده‌كه‌وت، كاتێك سه‌ردانی پزیشكم كرد نه‌شته‌رگه‌ری لێكردنه‌وه‌ی هه‌وكردنه‌كه‌ی په‌نجه‌میان بۆ كردم و دواتر توشی حاڵه‌تی لێبوونه‌وه‌ی گۆشتی په‌نجه‌كانم بووم و زۆری نه‌مابوو ته‌واوی په‌نجه‌كانم له‌ده‌ست بده‌م"
ئه‌و سه‌نته‌ره جوانكاریه‌ی ئه‌م خانمه بۆ ڕێككاری و بۆیه‌ی نینۆكه‌كانی سه‌ردانی كردوه وه‌ڵامی ئه‌م خانمه‌ی داوه‌ته‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وان هۆكار نه‌بوون بۆ توشبوونی به‌م نه‌خۆشیه چونكه ته‌واوی ئامێره‌كانیان به‌گوێره‌ی ڕێنماییه‌كان خاوێن ده‌كه‌نه‌وه."
AM:11:02:21/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 3036
جار خوێنراوه‌ته‌وه