وه‌فای سه‌گێك بۆ هاوڕێ مرداره‌وه‌بوه‌كه‌ی له چه‌ند وێنه‌یه‌كدا
وێستگە ستایل-
سه‌گ یه‌كێكه له ئاژه‌ڵه به‌وه‌فاكان بۆ مرۆڤ و زۆرینه‌ی ئاژه‌ڵه‌كانی دیكه، به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له چین وێنه‌ی سه‌گێكیان بڵاوكرده‌وه كه ماوه‌ی سێ كاتژمێر له‌سه‌ر هاوڕێ سه‌گه‌كه‌ی ده‌وه‌ستێت كاتێك ئۆتۆمبێلێك لێی ده‌دات و مردار ده‌بێته‌وه.
هیچ كه‌سێك نه له پیاده و نه له‌و كه‌سانه‌ی به ئۆتۆمبێل به ڕێگه‌ده‌دا ڕۆشتوون یارمه‌تی سه‌گه‌كه‌یان نه‌داوه و ڕوداوه‌كه له ناوچه‌ی Guizhou له باشوری خۆرئاوای چین ڕویداوه.
ئاژانسی China News هه‌واڵێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌م دوو سه‌گه بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا هاتوه كه زۆر هاوڕێی یه‌كتر بوون و له هه‌مان شوێن به‌یه‌كه‌وه ژیاون، دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێك له‌وان ئۆتۆمبێلێك لێی ده‌دات مردار ده‌بێته‌وه و سێ كاتژمێری ته‌واو به‌دیار لاشه‌ی هاوڕێكه‌یه‌وه ده‌مێنێته‌وه.
PM:12:33:19/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 3912
جار خوێنراوه‌ته‌وه