ته‌كنیكێكی نوێ پیاوان له شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات ڕزگار ده‌كات
وێستگە ستایل-
گروپێكی زانستی گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی جۆرێك چاره‌سه‌ری نوێی تیشك ده‌كرێت بۆ توشبوانی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات به‌كاربهێنرێت ئه‌مه‌ش ماوه‌ی چاره‌سه‌ره‌كه هه‌شت هه‌فته كورت ده‌كاته‌وه بۆ پێنج ڕۆژ.
پیاوانی توشبوو به شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات ده‌بێت هه‌موو ڕۆژێك بچن بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری كیمیاوی بۆ ماوه‌ی دوو مانگ به‌ڵام ده‌كرێت چاره‌سه‌ر به تیشك ببێته جێگره‌وه‌ی ئه‌م ڕێگه‌یه و تیایدا نه‌خۆش ته‌نها پێنج جار چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت، ده‌رئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له گۆڤاری Lancet medical بڵاوكراوه‌ته‌وه و چاره‌سه‌ره‌كه له‌سه‌ر 847 پیاوی توشبوو به شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات تاقیكراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن پسپۆڕان له نه‌خۆشخانه‌ی مارسدنی شاهانه و په‌یمانگای شێرپه‌نجه له له‌نده‌ن.
دكتۆر دۆگلاس وه‌ك یه‌كێك له پزیشكه‌كانی به‌ژداربوو له‌م توێژینه‌وه‌یه له په‌یمانگای توێژینه‌وه‌كانی تایبه‌ت به شێرپه‌نجه ده‌ڵێت" ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كانمان ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه كه به‌كارهێنانی چاره‌سه‌ری تیشكی زۆر باشتر بووه له چاره‌سه‌ری نه‌ریتی و كاریگه‌ریه لاوه‌كیه‌كانی زۆر كه‌متره و ته‌نها له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكی كه‌مدا نه‌خۆش ده‌توانێت چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت و ئه‌مه‌ش هاوكار ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی پیاوان ماوه‌یه‌كی كه‌متر له نه‌خۆشخانه به‌سه‌ر ببه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر"
AM:09:38:19/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 4856
جار خوێنراوه‌ته‌وه