ئه‌گه‌ر بزانیت چه‌ند زیانی ده‌بێت له‌سه‌ر منداڵه‌كه‌ت هیچكات توندوتیژی به‌رامبه‌ر نانوێنیت
وێستگە ستایل-
به‌شێك له دایكان و باوكان ئه‌و كاته‌ی منداڵه‌كه‌یان كارێكی هه‌ڵه بكات ئه‌وه توندوتیژی به‌رامبه‌ر ده‌نوێنن و ئازاری ده‌رونی و جه‌سته‌ی ده‌ده‌ن، به‌ڵام بێ ئاگان له‌وه‌ی زیانی زۆری له‌سه‌ر باری ده‌رونیان ده‌بێت.
دكتۆره تراسی ئیڤی له زانكۆی مانیتوبا له كه‌نه‌دا ده‌ڵێت" له ئه‌نجامی چه‌ندین توێژینه‌وه گه‌یشتمه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی توندوتیژی جه‌سته‌ی به‌رامبه‌ر منداڵ له ته‌مه‌نی منداڵی و هه‌رزه‌كاریدا ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به ده‌ركه‌وتنی ڕه‌فتاری شه‌ڕه‌گێزیه‌وه هه‌یه له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریه‌وه"
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م گرفته‌یان هه‌یه ڕه‌فتاره‌كانیان له لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌وه قبوڵ نه‌كراوه و ناتوانن په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان باش بكه‌ن و پارێزگاری لێ بكه‌ن و هه‌لی كاری سه‌ركه‌وتویان ده‌ست ناكه‌وێت و توشی كێشه‌ی یاسای و چه‌ندین گرفتی دیكه ده‌بنه‌وه"
تراسی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردوه پیاوان زیاتر كێشه‌یان هه‌یه له‌چاو خانمان و پێویسته له‌سه‌ر دایك و باوكان به ته‌واوه‌تی له ڕه‌فتاری توند‌و تیژی دووربكه‌ونه‌وه.
PM:08:13:18/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2056
جار خوێنراوه‌ته‌وه