نیشانه‌كانی توشبوون به كرمی ڕیخۆڵه و گه‌ده
وێستگە ستایل-
تووشبوون به کرمی ڕیخۆڵه‌کان و گه‌ده به یه‌کێک له به‌ربڵاوترین نه‌خۆشیه‌کانی کۆئه‌ندامی هه‌رس داده‌نرێت و نزیکه‌ی ( % ۱۰ ) دانیشتووانی جیهان به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێن به تایبه‌ت له وڵاته داوکه‌وتوو و هه‌ژار نیشنه‌کان دا که خزمه‌تگوزاری ئاو و ئاوه‌ڕۆیان له ئاستی پێویست نیه، دكتۆر كامه‌ران ڕه‌سوڵ پزیشكی پسپۆڕی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشیه له چه‌ند خاڵێكدا ڕوون ده‌كاته‌وه.
چه‌ندین جۆری کرمی کۆئه‌ندامی هه‌رس هه‌یه و به زۆری منداڵان و ئه‌و که‌سانه تووش ده‌بن که کۆئه‌ندامی به‌رگرییان بێ هێزه.
گرنگترین نیشانه‌کانی :
1- ئازاری ناو سک.
2- سک چوون و دڵ تێک هه‌ڵاتن یان ڕشانه‌وه .
3- ئاوسانی سک و غازاتی زۆر .
4- بێهێزی هه‌موو جه‌سته و و هیلاکی و شه‌که‌تی به‌رده‌وام و زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕان یان سیس بوونی پێست.
5- خوران یان سوور بوونه‌وه‌ی کۆم به تایبه‌ت له شه‌ودا.
6- لاوازی و دابه‌زینی کێش بێ هیچ هۆکارێکی زانراو .
7- بوونی خوێن و لیمان له پیسایی دا .
8-بوونی کرم له ناو پیسایی یان جله‌کانی ژێره‌وه.
9- دواکه‌وتنی گه‌شه‌ی مناڵ و به‌دخۆراکی و که‌مخوێنی.
-شێوازی چاره‌سه‌رکردنی :
وێنه‌ی هه‌موو نه‌خۆشیه‌ک سه‌ره‌تا به گوێره‌ی جۆری کرم و ته‌مه‌نی نه‌خۆش و نیشانه‌کانی، شێوازی ده‌ست نیشان کردن و چاره‌سه‌رکردنی ده‌گۆڕێت.
AM:11:04:17/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 8944
جار خوێنراوه‌ته‌وه