نهێنی ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كارمه‌نده‌كانی موچه‌كه‌یان دیاری ده‌كه‌ن
وێستگە ستایل-
سیسیلیل ماندوكا ته‌مه‌نی 25 ساڵه و له كۆمپانیای گرانت تری كار ده‌كات كه له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵسه‌نگاندنی خوود موچه‌ی كارمه‌نده‌كانی دیاری ده‌كرێت به‌جۆرێك كارمه‌نده‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای توانا و زانیاریه‌كانی خۆی موچه‌یه‌ك بۆخۆی دیاری ده‌كات و هه‌ركات بیه‌وێت ده‌توانێت موچه‌كه‌ی زیاد بكات و كه‌می بكاته‌وه.
ماندوكا به‌م دواییانه بڕیاری ئه‌وه‌یدا كه موچه‌كه‌ی بكاته 7 هه‌زار جونه‌ی ئه‌سته‌رلینی بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا 37 هه‌زار جونه‌ی ئه‌سته‌رلینی وه‌ربگرێت.
ئه‌م خانمه ده‌ڵێت" سه‌ره‌تا دودڵ بووم له زیادكردنی موچه‌كه‌م به‌ڵام بابه‌ته‌كه‌م له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانم باسكرد و ئه‌وانیش ڕێنمویان كردم كه به‌هۆی زیادبوونی ئه‌ركه‌كه‌ی له شوێنی كاره‌كه‌ی شایه‌نی ئه‌وه‌یه كه موچه‌كه‌ی زیاد بكات، مه‌به‌ست له په‌یڕه‌وكردنی ئه‌م جۆره سیستمه بۆ ئه‌وه‌یه كارمه‌نده‌كان كار له‌سه‌ر تواناكانی خۆیان بكه‌ن و به‌ره‌و پێشی ببه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن داوای موچه‌ی زیاده بكه‌ن له هه‌ركاتێكدا كه بیانه‌وێت.
ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌م كۆمپانیایه كاربكه‌ن هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ تواناكانی خۆیان ده‌كه‌ن و ئه‌و بڕه پاره‌یه داده‌نێن كه ده‌یانه‌وێت وه‌ك موچه‌ی مانگانه پێیان بدرێت و دواتر كۆمپانیاكه به هه‌ڵسه‌نگاندنی توانا داراییه‌كانی بڕیاری ئه‌وه ده‌دات كه ده‌توانێت ئه‌و بڕه پاره‌یه خه‌رج بكات بۆ كارمه‌نده‌كه یان نا.
له‌م سیستمه‌دا جگه له‌وه‌ی شه‌فافیه‌تێكی زۆر هه‌یه له موچه‌ی كارمه‌نده‌كان به‌ڵام خراپ به‌كارهێنانی بیرۆكه‌ی ئه‌م كۆمپانیایه ڕه‌نگه ده‌رئه‌نجامی خراپی لێ بكه‌وێته‌وه، ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت موچه‌كه‌ی بۆ زیاد بكرێت پێویسته شه‌ش له هاوكاره‌كانی ڕاپۆرتی له‌سه‌ر بنوسن و ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كان ئه‌رێنی بوو ئه‌وه موچه‌كه‌ی زیاد ده‌كرێت و هه‌ندێك له كارمه‌نده‌كان داوای بڕێك پاره ده‌كه‌ن زۆر زیاتره له‌وه‌ی كه ده‌بێت پێیان بدرێت ڕه‌نگه ئه‌مه له نه‌زانیه‌وه نه‌بێت به‌ڵكو بێ ئاگان له سیاسه‌تی كرێ و موچه‌ی كاركردن و هه‌ر كارمه‌ندێك ئه‌رك و كاره‌كانی كه‌مببێته‌وه ئه‌وه داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌كه‌ی ده‌كات.
AM:11:35:16/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 4392
جار خوێنراوهتهوه