هه‌ركات هه‌ستت به‌م نیشانانه كرد مانای وایه خۆشه‌ویستی نێوانتان كۆتای پێهاتوه
وێستگە ستایل-
په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی تا ئه‌و كاته نرخی هه‌یه كه ڕێزگرتنی تیادابێت، به‌ڵام كاتێك هه‌ستت به چه‌ند نیشانه‌یه‌ك كرد له په‌یوه‌ندیه‌كه‌تان باشتر وایه یان چارسه‌ری هۆكاری ئه‌م حاڵه‌ته بكه‌یت یان دوور بكه‌ویته‌وه و كۆتای پێ بهێنیت بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر توشی كێشه نه‌بیت.
1- ئه‌گه‌ر هه‌ستت كرد چیتر وه‌ك پێشتر ته‌ماشای ناو چاوه‌كانت ناكات كاتێك قسه‌ت بۆ ده‌كات و هه‌ست و سۆزی بۆت نه‌ماوه ئه‌وه مانای وایه په‌یوه‌ندیه‌كه‌تان له مه‌ترسیدایه.
2-كاتێك پێشتر ده‌زگیرانه‌كه‌ت ده‌ستی ده‌گرتی و چیتر گرنگی به‌م بابه‌ته نادات و نایه‌وێت ئه‌وه بكات ئه‌وه ئاماژه‌یه‌كی باش نییه له خۆشه‌ویستی تۆ بۆ ئه‌و.
3-گه‌ڕانه‌وه‌ی دره‌نگی هاوسه‌ره‌كه‌ت و گرنگی نه‌دان به به‌سه‌ر بردنی كاتی پشوه‌كان له‌گه‌ڵ تۆ مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه‌سێكی دیكه هه‌یه كه جێگه‌ی تۆی بۆ ئه‌و گرتۆته‌وه.
4-دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و له قسه‌كردن له‌گه‌ڵ تۆ كاتێك تۆ هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌یت لێی نزیك بیته‌وه ئاماژه‌یه بۆ كۆتای په‌یوه‌ندیه‌كه‌تان.
AM:11:33:15/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 3176
جار خوێنراوه‌ته‌وه