‌ئه‌وه‌ی‌ ده‌رباره‌ی‌ ده‌ریاچه‌ی‌ ئێسكه‌په‌یكه‌ره‌كان نه‌تزانیوه‌

وێستگە ستایل-


لە ساڵی 1942 سەربازێكی بەریتانی لە چیایی هیمالایەی سەر بە ووڵاتی هیندستان لە بەرزی نزیكەی 5 هەزار مەتر دەریاچەیەكی بچووكی دۆزیەوە كە ئاوەكەی پر بوو لە ئێسك و پرووسكی مرۆڤ . لە دوای ئەو ڕێكه‌وته‌وه‌ زانایان دەریاچەكەیان بە دەریاچەی ئیسكەپەیكەر ناساند.

ئەم دەریاچەیە بەشێوه‌یه‌یه‌كی گشتی بە بەفر داپۆشراوە تەنها لە ماوەیەكی كورتی ساڵ نەبیت كە بەفرەكەی دەتوێته‌وه‌ و ئیسك و پروسكی مرۆڤەكان تیایدا دەردەكەوێت،نزیكە 800 ئیسكە پەیكەری مرۆڤی تێدایە.

لە تازەترین توێژینەوە كە لە گۆڤاری نەیچەر بڵاو كراوەتەوە لەسەر 38 ئێسكه‌ پەیكەر كراوە لەو دەریاچەیە دەركەوتوە كە پێكهاته‌ی جیناتی ئەو ئێسكانە لە سێ گرووپی مرۆڤی جیاوە هاتوون لە ناوچەی جیا جیای جیهان كە میژووی مردنیان بۆ زیاتر لە 1000 ساڵ دەگەڕێته‌وە.

23 دانە لەو ئێسكه‌ پەیكەرانە دەركەوتوە كە نزیكن لە رەچەڵه‌كی دانیشتوانی هیندی ئێستاوە، بەڵام 14 یان لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی دەریایی ناوەراستەوە هاتوون وەك یۆنان و هەروەها باشوری رۆژهەڵاتی ئاسیا.

لەڕووی قەبارەی ئێسكه‌كانه‌وه‌ دەركەوتوە كە هەندێكیان مرۆڤی زۆر باڵا بەرزو زەخم بوون و هەندێكیشیان باڵا كورت و زیاتر لە مرۆڤی ئەم سەردەمە دەچن.

لێرە ئەوەی تا ئیستا نامۆیەو بی وەڵام ماوەتەوە بۆ زانایان ئەوەیە كە ئاخۆ چی ئەو مرۆڤانەی لێرەدا كۆكردۆتەوە و پاشان بەم شیوە مردوون.

لینكی تویژینەوە :

https://www.nature.com/articles/s41467-019-11357-9
و: هێدی جه‌مال


AM:09:10:15/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 2048 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل